لەکۆبونەوەی پەرلەمانی سوید وێنەی چالاکوان وڕۆژانەمەنووسانی زیندانیکراوی بادینان بەرزکرایەوە
ئەمڕۆ لە ٩-٣-٢٠٢١ لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتی سوید بەئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی سوید ،ئامینە کاکەباوە ئەندامی پەرلەمانی سوید،زۆر بە ووردی باسی لە بارودۆخی پێشێلکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان کرد،ئامینە باسی دۆسیەی دەستگیرکراوانی ڕۆژنامەنووس وچالاکوانانی بادینانی کرد هەروەها باسی لە ھێرشکردنەسەر غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق کرد کە لەم چەند ڕۆژەی لەمەوبەر هێرشکرایە سەری و بەسەختی بریندار کرا بەچەقۆ، لەشاری سلێمانی.لەم دانیشتنەی پەرلەماندا ،کردەوە دژە ئینسانی ودژە ئازادی یەکانی دەسەڵاتدارانی کوردستانی عێراق شەرمەزارکرا. ئامینە کاکە باوە یەکێکە لەو ژنە تێکۆشەرە ئازادیخوازەی کەبەردەوام بەرگری لەئازادی ومافەکانی مرۆڤی کردووە، لەسەر ئەم دۆسیەیەش داوای هەوڵدان بۆ ئازادکردنی بەپەلەی جالاکوانانی زیندانی کراوی بادینانی لەوەزیری دەرەوەی سوید کرد.