لەڕاپرسێکدا ئەمڕۆ لە ووڵەتی سویسرا پەجەو نیقاب پۆشین قەدەغەکرا
ئەمڕۆ لە٧-٣-٢٠٢١ لە راپرسیەکی گشتی دا کە بە دەنگ دەنگی لە سەر درا لە ووڵەتی سویسرا پەچەو نیقاب پۆشین قەدەغەکرا . بەهۆکاری ئەوەی کە دیاردەیەکی هەڵاواردنی جنسی و ناشارستانی و نا ئینسانیە،هەروەها بەپێی توێژینەوەکان بۆ باری ئەمنی وئاسایشی کۆمەڵگا خراپە.کاتێک تاوانێک ئەنجام دەدرێت زۆر بەئاسانی لەژێر داپۆشینی پەچە ونیقاب تاوان بار خۆی لەدەست هێزەکانی پۆلیس ڕزگار بکات،کەسەکە دیار نامێنێ ،هەرئەمەش وای لەخەڵکی ئەو وڵاتە کرد کار بکەن بەپێی یاسا هەبوونی قەدەغە بکەن .ئەمڕۆ لە ٧-٣-٢٠٢١ لەدەنگدانێکدا لەسەر یاساغ کردنی پۆشینی پەچە،لەسەدا ٧٥٪٥٢ ی دەنگدەران بەبەڵێ دەنگیان بۆ پێشنیاری قەدەغەکردنی پۆشینی نیقاب و پەچە دا.دەر چوونی ئەم بڕیارەش بەپێی چاودێران بۆ دژایەتی هیچ ئایینێک نییە بەڵکو بۆ پاراستنی ئەمنێت وسەلامەتی کۆمەڵگایە
.