پۆلیس و دەەوڵەت و خاوەنکۆمپانیاکان هەمیشە دەستیان لەناو دەستی یەکدیدایە
کۆمپانیای ئەمازۆن کە یەکێكە لە هەر کۆمپانیا گەوەرەکان و قازانجێکی خەیالی کردووە و دەکات بەتایبەت لەسەردەمی کۆرۆنادا ڕێگا نادات بە کرێکارەکانی نقابەیان هەبێت یا بەشدای لە نقابەکانی دیکەدا بکەن . قازانجی زۆری ئەمازۆن بەشی زۆری پەیوەستە بە ڕێگانەدانی ئەم کۆمپانیایە بە کرێکارەکانی کە نقابەی خۆیان دروستبکەن. ئەمازۆن هەر بەوەشەوە نەوەستاوە بەڵکو سیخوڕییش بەسەر چالاکی کرێکارەکانییەوە دەکات تا ئەو ڕادەیەی کە چاودێرییان دەکات کە لە کاتی گۆڕینی شفتەکانیانا لەکاتی قسە کردنیان لەگەڵ هاوەڵە کرێکاراەکانیانا کاتی بەجێهێشتنی سەر کاریان. کرێکارانی ئەمازۆن و مەکدۆناڵد بۆ ماوەیەکی زۆرە لە کەمپەینێکی سەرومڕدان تاکو کڕێی لانی کەمی کرێکاران لە سەعاتێکدا بۆ ١٥ دۆلار سەرکەوێت. دیارەدەی سیخوڕیکردن بەسەر کرێکارانەوە، دیاردەیەکی تازە نییە کۆمپنایاکان لە بریتانیا و ئەمەریکادا لە ساڵەکانی ٧٠کانەوە ئەمە دەکەن. ئێستاش کارەکە بەهۆی تەکنەلۆجیای نوێوە زۆر ئاسانتر بووە بۆیان . زۆربەی کۆمپانیاکان لیستی ڕەشیان هەبووە و هەیە . لیستی ڕەشیش ناوی کرێکارە چالاکە نقابی و چەپ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئەنارکیستەکان بوون کە لە داواکردنی کاردا ، بە بیانوویەك لە بیانووەکان کاریان پێنەدراوە. ئەم لیستە ڕەشانە زۆر ڕاپۆرتی لەسەر کراوە و زۆریشیان، پۆلیس ئەم دەیتایانەی فرۆشۆتۆتەوە بە کۆمپانیاکان . دوا کەسەکانی لیستی ڕەشی مانگرتنە گەورەکەی کرێکارانی کانە خەڵوزەکانی بریتانیای ساڵی ١٩٨٤ بۆ ١٩٨٥ کە دوای ئەوە کاریان دەستنەدەکەوت، بۆیان دەرکەوت کە ناوەکانیان لە لیستی ڕەشدابووە ، پۆلیسیان دا بە دادگا ئەم لێکؤڵیەنەوە و دادگاکارییە نزیکەی ٣٠ ساڵی خایاند کە لە مانگی پێشودا هەندێك لەو کرێکارانە توانییان ناویان لەو لیستە ڕەشەدا نەهێڵن . ئەمەیە دیمۆکراتی لەسەر کار، ئەمەیە بوونی فرسەتی کار ، ئەمەیە عەدالەت لە کاردا و مامەڵە لەسەر کار، ئەمەیە هەڵاواردن و غەدرلێکردن . پۆلیس و دەەوڵەت و خاوەنکۆمپانیاکان هەمیشە دەستیان لەناو دەستی یەکدیدایە .
زاهیر باهیر