بەهۆی سەرماوەلەسنووری تورکیا وئێران کۆڵبەرێکی زەحمەتکێش گیانی لەدەستدا
لە٤-٣-٢٠٢١ لەسەرسنووری نێوان ئێران و تورکیا کۆڵبەرێکی زەحمەتکێش بەناوی ( ئیبراهیم پوور محەممەد) خەڵکی گوندی قەرەجەورانی سەر بە شاری چاڵدێران لە کاتی کارکردندا بەهۆی سەرماوە لەناو بەفر گیانی لەدەستدا.هەروەها ابراهیم خێزاندارە ودوو منداڵی لەدوایی خۆی بەجێ هێشتووە. بەگوێرەی زانیاری یەکان تەنها لە مانگی شوباتی ٢٠٢١دا، ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون بەهۆی تەقەکردن لەلایەن پاسدارانی ڕژێمی فاشیزمی ئێرانەوە.