سەر لە بەیانی ئەمرۆ ٤ زیندانی عەرەب زمان لەئێران لەسێدارەدارن
لەدرێژەی کردەوە دژە ئینسانی یەکانی دا سەر لەبەیانی ١-٣-٢٠٢١ کۆماری ئسلامی ئێران ٤ زیندانی عەرەب زمانی لەسێدارە دا.
ناوی لەسێدارەدراوان :
١-جاسم_حیدری
٢-حسين_سيلاوي
٣-ناصر_خفاجيان
٤-علي_خسرجي
بەگوێرەی هەواڵی ڕاگەیاندنی ( ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٥ی ژانویەی ٢٠٢١) )سێ هاوڵاتی کورد زمانیش لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە سێدارەدراون .
بەناوەکانی :
١-عەلی ئەنگەزی تەمەنی پەنجا ساڵ و خەڵکی گوندی ئەنگەزی سەر بە ناوچەی درود و فەرامانی کرماشان بووە و لە یازدە ساڵ لەمەوبەرەوە لە بەندیخانە بووە و سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
٢-هووشەنگ محەمەدی تەمەنی ٤١ ساڵ و خەڵکی گوندی سەخری سەر بە شارۆچکەی فیرووزئاباد بووە و لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی کوشتن لە بەندیخانە بووە.
٣- جەواد مونتەزریان تەمەنی ٤٠ ساڵ و خەلکی کرماشان بووە. ناوبراو لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان لە بەندکرابوو.کە هەر ئەو ڕۆژە لە سێدارە دراوە،

