هەر دەبێت ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی بڕوات لەدەسەڵات

0
کۆمەڵگەی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان چیتر ناتوانێت بەزۆر ئاوێتەی ئەو جۆرە سیستەم و دەسەڵاتە دژە ئینسانی یە کوشندە بکرێت .
ئەگەر ڕووسیا و چین و کۆریای باکوریش هاوکاری مانەوەی بن هەر ناتوانن ئەو ڕژێمە بپارێزن لەبەرئەوەی چیتر کۆمەڵگایەکی ملیۆنان کەسی بەم ڕژێمە ڕازینین لەدژی هاتوونەتە مەیدان دەبێت بڕوات .
هاوڕابوون ،لایەنگری بوون بە ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەمانای ئەوەنییە کە هاوڕایی سیاسەتە دژە ئینسانی یەکانی ئیسرڵئیل وئەمریکا بین نەخێر بەڵکو ڕێک ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران دژ بە بەرژە،ەندییەکانی ئەمریکا وئیسرائیلە لەناوچەکەدا هەر لەفرۆشتنی چەک وبۆمبەکانیانەوە بە وڵاتانی کەنداو هەتا ئاسانکاری بۆ دزین و دەست بەسەرداگرتنی سامان و داهاتی ئەو وڵاتانەیە .
هەر بۆیە ڕێگە ڕاستە ئەوەیە تێکۆشانی هاودەنگی گەشە پێبدرێت دەسەڵاتی سەرکوتگەرودز فاشیزمەکانی ناوچە بڕوخێندرێت .
خەڵکێکی زۆر لە ڕووسیا وچینەوە بەهۆی نەبوونی ئازادی ڕادەبڕین ئاوارەی وڵاتانی ئەورپا بووە ،تەنانەت چەندەها نووسەرو خاوەن فکری بزووتنەوەی کرێکاریشی تێدایە .
یەکێک لەوانە ترۆتسکی بوو کە بەهۆی سیاسەتی سەرکوتی دەسەڵاتەوە ناچارکرا ڕووسیا بەجێبهێڵێت جگەلەوەش لێ نەگڕان لەئەوروپاش بژی بەڵکو تیرۆرییان کرد ئیتر ئەمریکاش هەر ئەوە دەکات لەگەڵ نەیارانی !
ئەوەتا ڕووسیا و چین ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران دەپارێزێن هەروەک چۆن ئەمریکا احمدشەرعی سووریا دەپارێزێت.
ڕووسیا چ نەما بە وڵاتی ئوکرانیا نەکات لە کوشتن و ئاوارەیی و وێرانکردنی شوێنی ژیانی هاوڵاتیان لەدێهات و شارو پرد و نەخۆشخانە و خوێندنگا و شوێنە گشتی یەکان .
هەر لەئێستا خەڵکێکی زۆری ئۆکرانیا بەهۆی جەنگەوە ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا کراوە .
ئەگەر بەراوردێکی زۆر سادەش بکرێت سیستەم و دەسەڵاتی ئۆکرانیا زۆر لە سیستەم ودەسەڵاتی ئێران مەدەنی و دیموکراسی و پێشکەوتوو ترە هەر هیچ نەبێت خەڵک لەشەقامەکان لەبەرچاوی خەڵک لەسێدارە نەدرێت !
هەر هیچ نەبێت لە ئوکرانیا بەهۆی ڕەخنە گرتن لەدەسەڵاتەوە لە سێدارە نادرێت !
دروستە ئۆکرانیا و وڵاتانی ئەوروپاش سیستەمی سەرمایەدارین بەڵام زۆر باشترن لە دەسەڵاتێکی فاشیزمی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت ئەو ڕاستی یە بزاندرێت .
کەوایە بەڵێ ئەم دەسەڵاتە چەوسێنەرانە لەسەرکوتکردندا جیاوازییان نییە ئەگەر مەترسی بکەوێتە سەر دەسەڵات و لەدەستدانی بەرژەوەندی ئابووری ئەمانە بەڵام سەرەتا پێویستە شەڕی ڕووخانی دەسەڵاتی فاشیزم لەناوچەکەبکرێت.
ئێمە ڕاستگۆیانە دژی فاشیزمین نەک کلاسیکانە و چەقبەستووانەخۆببستینەوە بە گۆشەگیری حیزبایەتی بۆرژوازی یەوە .
ئێمە لەوچوارچێوەیەدا هەرچی زووتر ڕووخانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بە باش دەزانین لەئێستادا هەر بۆیە پێویسته بەردەوام هاودەنگی خەباتی شۆڕشگێڕانەی خەڵک لەو مەیدانەدا بەهێزبکرێت. دروستە هەبوونی جەنگی نێوان ئەم دەوڵەتە سەرمایەدارانە ماڵوێرانی یە .
ئەگەر جەنگی نێوان ئەمریکا ، ئیسرائیل وئێرانیش نەبێت کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بەخەڵکەکەی بەدرێژایی تەمەنی جەنگ درێژە پێدەدات هەر لەبرسیکردن و کوشتن وزیندانیکردن ولەسێدارەدان هەتا کوشتنی کۆڵبەرانی زەحمەتکێش و ئاوارە کردنی ڕەخنە گرانی .
ئێمەلایەنگری هەبوونی جەنگ نین بەڵام ناکرێت دەستەو ئەژنۆ خەڵک دابنیشێت هەتا ئەو ڕژێمە فاشیستە بەئارەزوویی خۆی تەمەنی درێژە پێبدات پێویسته بەردەوام ئەرکداربین لە جێبەجێکردنی گەشەی تێکۆشانی هاوخەباتی شۆڕگێڕانە بۆ لەگۆڕنانی سەرجەم سیستەم ودەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران .
نابێت بەهیچ جۆرێک سڵبکرێتەوە لە ڕووخانی بەڵکو دەبێت هەرچی لەدەستمان بێت بۆ هاودەنگی و هەماهەنگکاری کۆمەڵایەتی و جەماوەری چ لە شێوەی خۆپارێزی بێت یان چ لەشێوەی بەرگریکاری بێت لەسەلامەتی خۆیان وئاسائیشی ژیانیان بێت .
باشترە پشتیوانی وهاودەنگی دەستە بەهێزە جەماوەرییە بین کە بەرەو ئیدارەدانی کۆمەڵگە لەڕێگەی ئەنجومەن وشوراکانیانەوە هەنگاوی کرداری ڕۆژانە دەنێین.
بڕوخێ ستەمگەر
بەدی بێت ئیدارەدانی شورایی

Leave A Reply

Your email address will not be published.