نا بۆ شەڕی نێوان گەلان، نا بۆ تەسلیمبوونی چینایەتی!

جارێکی دیکە شەڕێکی خوێناوی لە نێوان ئەفغانستان لە ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی کۆنەپەرستی تاڵیبان و حکومەتی فاشیستی پاکستاندا هەڵگیرسا.
شەڕێک کە سەدان کوژراو و بریندار و هەزاران خێزانی ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ کردووە.
هەم حکومەتی پاکستان و هەم ڕژێمی تاڵیبان بە دروشمی درۆینەی “بەرگریکردن لە نیشتمان” و “لەناوبردنی گروپە تیرۆریستییەکان”، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ترسناک و پیسەکانی چینە دەسەڵاتدارەکانیان، خەڵکی مەدەنی و جەماوەری هەژار دەنێرن بەرەو قوربانی کردن و کوشتن دەبن .
ئەم شەڕە شەڕێکی کۆنەپەرستانە و دژە گەلە. ئەم شەڕە نە شەڕێکە بۆ ڕزگاری گەل و نە بەرگرییە لە دژی داگیرکەرانی بێگانە.
ئەمە ململانێی دوو دەسەڵاتی کۆنەپەرستانە و فاشیستە کە لە پێناو پاراستن و چەسپاندنی دەسەڵاتی زاڵمانەی خۆیان، خەریکی ڕشتنی خوێنی کرێکاران و کۆڵبەران و خەڵکی مەدەنین .
لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ڕژێمی تاڵیبان ئەفغانستانی کردووە بە زیندانێکی گەورە بۆ هەموو هاووڵاتیان و بەتایبەت ژنان.
بێبەشکردنی ژنان لە خوێندن و کار و بەشداری کۆمەڵایەتی، بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوتکردنی هەر دەنگێکی ناڕازی و جێبەجێکردنی یاساکانی سەدەی ناوەڕاست، سروشتی دژە گەل و فاشیستی ئەم دەسەڵاتە ئاشکرا دەکات.
هەروەها حکومەتی پاکستان لەگەڵ قەیرانە ئابوورییە قووڵەکان و هەژاری بەربڵاو و بەرزبوونەوەی بێکاریدا دەجەنگێت.
ئەم حکومەتە لەجیاتی وەڵامدانەوەی داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی ناڕازی و کەمایەتییەکانی پشتون و بەلوچ و کشمیری و سندی، بە گوللە و زیندانیکردن وەڵامی ناڕەزایەتییەکانیان دەداتەوە و بە هەڵکردنی بڵێسەی ناسیۆنالیزمی توندڕەوی، هەوڵدەدات توڕەیی جەماوەر لە گەندەڵی ناوخۆیی و شکستەکان بەرەو “دوژمنی دەرەکی” (تالیبانی ئەفغانی و پاکستانی) لابدات کە خۆی خۆی دروستی کردووە.
ئامانجی هەردوو ڕژێمەکە، لادانی مێشکی جەماوەرە لە نەهامەتی و ستەمی ناوخۆیی و بەهێزکردنی بناغە لەرزۆکەکانی دەسەڵاتەکەیان بە یاریکردن بە هەست و سۆزی بەتاڵی ناسیۆنالیستی.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە کرێکاری ئەفغانی و کرێکاری پاکستانی، کۆڵبەری ئەفغانی و کۆڵبەری پاکستانی، گەنجی ئەفغانی و گەنجی پاکستانی هیچ دوژمنێکیان لەگەڵ یەکتردا نییە.
دوژمنی ڕاستەقینەی ئەوان چینی دەسەڵاتداری گەندەڵ و سەرمایەدارە، کە لە کابول و ئیسلام ئاباد و پایتەختەکانی دیکەی جیهان، ژیانی هەمووان تێکدەدەن بۆ زیادکردنی قازانجەکانیان.
گەنجانی ئەو دوو وڵاتە بۆ پاراستنی ئەو سنوورە دەستکردانەی کە کۆلۆنیالیستەکان کێشراون، با گیانی خۆیان لەدەست نەدەن.
ئەو “بەرژەوەندییە نەتەوەییە” کە چینی دەسەڵاتدار باسی دەکەن، لە ڕاستیدا بەرژەوەندی کەمینەی دەسەڵاتدار و چینی سەرمایەدارییە کە بەم دروشمە جەماوەری نەفام فریو دەدەن.
کرێکاران و زەحمەتکێشان و هێزە پێشکەوتنخوازەکان لە هەردوو دیوی سنوورەکان دەبێ بە توندی ئیدانەی ئەو شەڕە کۆنەپەرستانە بکەن و ڕێگە نەدەن چینی دەسەڵاتدار بە هاندانی هەستی ناسیۆنالیستی و ئایینی تێچووی مرۆیی و دارایی شەڕەکە بەسەر شانی خەڵکی ئەو دوو وڵاتەدا بسەپێنێت.
نابێت خەڵکی ئەفغانستان و پاکستان بە بانگەشەی شەڕ فریو بدرێن. شەڕی ڕاستەقینە شەڕێکی چینایەتییە لە نێوان ئیستغلالکراو و ئیستغلالکاران.
ڕێکخراو و پارتە پێشکەوتنخواز و چەپەکان لە ئەفغانستان و پاکستان دەبێ هاودەنگی خۆیان بپارێزن و دەنگی یەکگرتووی ناڕەزایەتی خۆیان بەرز بکەنەوە. ئامانجە ڕاستەقینەکانی ئەم شەڕە بۆ جەماوەر ڕوون بکەنەوە و دژی پڕوپاگەندەی شەڕخوازانەی میدیای بۆرژوازی بجەنگن.
با لەبری شەڕی گەلان شەڕی چینایەتی ڕێکبخەین و لەبری ئاشتی نێوان چینەکان خەبات بۆ ڕووخاندنی سیستەمی چینایەتی ڕێکبخەین!
بژی یەکڕیزی و تەبایی نێوان کرێکاران و زەحمەتکێشانی ئەفغانستان و پاکستان!
بڕوخێ ڕژێمی کۆنەپەرستانە و ژنکوژی تاڵیبان و حکومەتی فاشیستی پاکستان!
چەپی ڕادیکاڵ لە ئەفغانستان
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥