بارودۆخی چینی کرێکار لە ئەفغانستان

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /تایبەت

دۆخی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا بەڕاستی بە ئازار و نامرۆڤانەیە .

نەبوونی ڕێکخراوەیی سەربەخۆکانی کرێکاری و نەبوونی یاسای پاراستن و سەرکوتکردنی هەر جۆرە ناڕەزایەتییەک هەلومەرجیێکی سەخت ودژواری خوڵقاندووە کە کرێکارانی مین و کارگەکانی بەرهەمهێنان و کارەبا و وزە و پڕۆژەکانی گواستنەوە و بیناسازی بە توندی ئیستغلال بکرێن و تەنانەت لە ژینگەی کارکردنی نائارامدا گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

 

لە چەند مانگی ڕابردوودا تەقینەوە لە کانەکانی خەڵوز و بەردی بەنرخ لە پارێزگاکانی بەدەخشان، تەخار، سامانگان و نورستان ڕوویانداوە و بەهۆیەوە دەیان کرێکار گیانیان لەدەست داوە.

حکومەتی تاڵیبان و خاوەنکارەکان هیچ بەرپرسیارێتییەک لە ژینگەی نائارامی کارکردن و مردن یان پەکخستنی کرێکاران لە ئەستۆ ناگرن.

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ١٠٠ فەرمانبەری خانەنشینکراوی کابول و پارێزگاکە دەیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە و داوای خەرجکردنی مووچەکانیان دەکەن، بەڵام ڕژێمی تاڵیبان لەبری ئەوەی مووچەیان پێبدات لێیانداوە و هەڕەشەیان لێکردووە و زەلیلیان کردووە.

 

لە ئەفغانستان لانیکەم ٢٠٠ هەزار خانەنشین هەیە کە لە ماوەی چوار ساڵی دەسەڵاتی تاڵیباندا مووچەیان وەرنەگرتووە.

جگە لەمانەی خوارەوە، چەندین هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی هەن کە نەیانهێشتووە چینی کرێکار وەک هێزێکی کۆمەڵایەتی یەکگرتوو و ڕێکخراو و سەربەخۆ و چینایەتی لە ئەفغانستان لانیکەم لە سێ دەیەی ڕابردوودا سەرهەڵبدات:

لە قۆناغی ئێستای دەسەڵاتی تاڵیباندا، هەر گردبوونەوەیەک، ناڕەزایەتییەک یان پێکهێنانی سەندیکای کرێکاری بەتایبەتی لەگەڵ کاردانەوەی توندوتیژی تاڵیبان بەرەوڕوو دەبێتەوە.

زۆرێک لە کرێکاران بە هۆی پێویستی دارایی و کێبڕکێی توند بۆ دامەزراندن، ناچارن هەر بارودۆخێکی کارکردن قبوڵ بکەن و ئەم فاکتەرە ئەگەری لێکتێگەیشتن و یەکڕیزی و بەرخۆدانی بەکۆمەڵی لە کرێکاران و زەحمەتکێشان سەندووە.

نەخوێندەواری بەرز و نزمی ئاستی کولتووری لە نێو چین و چینە کرێکارە بێبەشەکانی کۆمەڵایەتیدا بووەتە هۆی گەشەکردنی هێواشی هۆشیاری سیاسی و یەکگرتوویی چینایەتی.

بەهۆی دەیان ساڵ شەڕ و حوکمڕانی دەسەڵاتە پاوانخوازەکان بە تایبەتی لە دژی چینی کرێکار و بیرۆکەی سۆسیالیستی و چەپ، بزووتنەوەی کرێکاری دەرفەتی گەشەکردن و پێگەیشتنی نەبووە و هەمیشە لە ناوەوە و دەرەوەی ئەفغانستان چەوساوەتەوە و ناچار بووە هێزی کاری خۆی بە نرخێکی زۆر هەرزان بفرۆشێت.

دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی خۆی وەرگرتەوە، زۆرێک لە چالاکانی چەپ و سۆسیالیستی ژیان و شەڕکردنیان لە شاردنەوە هەڵبژارد یان ناچاربوون وڵات بەجێبهێڵن بەهۆی ئەگەری مەترسی دەستگیرکردن و لەسێدارەدان.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.