هۆ مناڵە ڕه‌ش و رووتە ئاوارەکان!!

ئیسماعیل خوڕماڵی
هۆ مناڵی ڕه‌ش و رووتی ئاواره‌ی ژێر ده‌واری شڕ
هۆ ئازاری كه‌ڵه‌گه‌ت تر له‌دۆزه‌خی ووڵاتی گڕ
له‌ته‌ك سه‌رمای پیره زستان ، له‌گه‌ڵتانم ووردیله‌كان
له‌ته‌ك سكی برسیتانا ، له‌گه‌ڵتانم ووردیله‌كان
له‌گه‌ڵتانم كه هه‌نگاوتان لاڕێ لاڕێ گووڕی ده‌وێ ،
كه گه‌رووتان پێكه‌نینی له‌قه‌ڵبه‌زه و تاڤگه ده‌وێ ،
له‌گه‌ڵتانا پێ خاوسم وه‌ك پێی به‌فر له‌زستانا
له‌گه‌ڵتانا له‌سوتانم ، وه‌ك دوو پێ ی به‌رد له‌هاوینا
له‌م دووره‌وه هۆ مناڵان به میوانی دوا یه‌كتان بم ،
به‌خه‌رمه‌نی حه‌سره‌ته‌وه ، به‌حه‌یرانی دوا یه‌كتان بم ،
له‌كوێستان بن ، یان له‌گه‌رمیان ، سینه‌م گڕ و به‌فره بۆتان
له‌هه‌ر كوێ بن وردیله‌كان ، پرِ دوكه‌ڵه دڵم بۆتان ..