کەسێک لە شەڕەچەقۆدا کوژراو کەسێکیش برینداربوو
عمرچاوشین/ ئەلتەرناتیڤی شورایی/
گەرمیان ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە لەبەرواری 31ی ئابی 2025 لەئەنجامی دروست بوونی کێشە لەنێوان دووکوڕەگەنجدا لەسەرڕوباری سیروان شەڕەچەقۆ ڕویدا و کەسک بەهۆی ئەوشەڕە کوژراوە کە برینی چەقۆکە کاریگەربووە .
پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە کەسێک بەنێوی ( ڕێکار عسمان عبدللە ) لەدایکبووی ساڵی 2007 دانیشتووی کەلار لە گەڕەکی گۆران ، بەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوکاریگەری برینەکەی گیانی لەدەستدا. هەرلەو شەڕەدا بکوژیش کە لایەنی شەڕکەری بەرامبەربووە بریندارکراوە.
پۆلیسی گەرمیان بڵاویشی کردۆتەوە ، لەئێستادا بریندارەکە بەبڕیاری دادوەر بە مادەی 405 بەندکراوە، پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەرڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.
