بەبافیڵ تاڵەبانی دەڵێت تۆ باسی چ دیموکراسییەک دەکەیت کاتێک نوقم بوویت لە هەڵبەستنی مەلەفی هەڵبەستراو بۆ تەسفیەکردنی نەیارەکانت؟
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / سلێمانی / بنار

سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیوێتی : بافڵ تاڵەبانی باس لە بوونی پارتی ئۆپۆزسیۆن دەکات لە سلێمانی وەک ئەوەی دەستکەوتێکی دیموکراسی بێت، بەڵام ئەو راستییە پشتگوێ دەخات کە بەرپرسی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم و سێیەم گەورەترین هێزی سیاسیی دەستگیرکراوە!
تۆ باسی چ دیموکراسییەک دەکەیت کاتێک نوقم بوویت لە دەستێوەردان لە کاری دەسەڵاتی دادوەری و هەڵبەستنی مەلەفی هەڵبەستراو بۆ تەسفیەکردنی نەیارەکانت؟ گاڵتەجاڕییەکە تەنیا لەم لێدوانانەدا نییە، بەڵکو لە لایەنە عەرەبییەکانە کە چەپڵە لێدەدەن، وەک ئەوەی هاوبەش بن لە شەرعیەتدان بە ستەم لەبری ئەوەی لەگەڵ راستییەکان بوەستن.
– ئەوەی شیانی باسە ئەمڕۆ بە نووسراوێکی فەرمی دادگای شاری سلێمانی داوا دەکرێت دەستبەجێ سروە عەبدولواحید، خوشکی شاسوار عەبدولواحید لە دادگە ئامادە بێت.
بە پێی زانیارییەکان ئەم بانگێشتنامەی دادگا بەهۆی ” سكاڵایەكی ساڵی 2020″
فەرمانی دەستگیركردن بۆ سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەرچوو، بە مادەی (433) لە یاسای سزادانی عێراق،
کە لەسەر قسەكردنە لە سەركەیسی ئامانج بابانی و لانە.