ستاژەکانی زانستی پزیشکی شاری کۆرد دژی نائەمنی شوێنی کار ناڕەزایەتیان دەربڕی
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /ئێران / مریم کریمی
سەرلەبەیانی شەممە ٣٠ ی ئەیلولی 2021 کۆمەڵێک لە ستاژەکانی زانستی پزیشکی شەهرەکۆرد لە گۆڕەپانی نەخۆشخانەی کاشانی گردبوونەوە.
* بەم ناڕەزایەتییە کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە سێیەم ڕووداوی لێدانی هاوکارەکانیان لەم نەخۆشخانەیە.
ئەو ستاژ و پزیشکە گەنجانە دەڵێن کە ئاسایشی کار و ژیانیان لە مەترسیدایە و بەردەوامیی ئەم دۆخە بەرگە ناگیرێت.
* دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە ئەوە دەردەخات کە نەبوونی ئاسایش لە ژینگە پزیشکییەکان و کەمتەرخەمیی دەسەڵاتداران ژیان و تەندروستی کارمەندانی پزیشکی خستۆتە مەترسییەوە.
*پێویستە پەرستاران و پزیشکان و کارمەندانی پزیشکی پێکەوە کار بکەن و بۆ ئەوەی ڕێکخراوی سەربەخۆ پێکبهێنن بۆ دەستەبەرکردنی مافە ئەمنییەکان و سەندیکاکانیان.
