کوڕەگەنجێک لەزاخۆ کوژرا
هانا/ ئەلتەرناتیڤی شورایی/زاخۆ
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30\8\2025له شاری زاخۆ، ته‌قه له گه‌نجێك كرا ، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە هێزه‌كانی پۆلیس دوای کەمێک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. له‌باره‌ی ئەم ڕووداوه پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاند ده‌ستیان کردوە به لێكۆڵینه‌وه. لەسەر ئەو ڕووداوە تاوانکاریە ، قەزای پۆلیسی زاخۆ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه: به‌هۆی كێشه‌ی دوژمندارییه‌وه له گه‌ڕه‌كی كاوه‌ی شاری زاخۆ، گه‌نجێك به‌نێوی (ی، د، ئ) ته‌مه‌ن 23 ساڵ، کوژرا.

هەروەها پۆلیس ئاشکرای دەکات کە تاوانەکە به چه‌كی جۆری ده‌مانچه، ته‌قه لە کوڕە کوژراوەکەكراوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. لەسەر چارە نوسی تۆمەتبار پۆلیس بڵاوی کردۆتەوەو دەڵێت ، لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمه‌تباری تەقەکەری ڕووداوه‌كه خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كرد.” ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه شوێنی ڕووداوه‌كه و دۆسیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێكۆڵینه‌وه لەسەر تاوانەکە ده‌ستی پێكردوە.