لە شارۆچکەی خەلیفان دۆڵی ئاڵانە ١٤ کەس برینداربوون بەهۆی شەڕەوە
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ خەلیفان
نیوەڕی ئەمڕۆ هەینی لە یەکێک لەشوێنە گەشتیارییەکان لە دۆڵی ئاڵانەی سەر بە قەزا خەلیفان شەڕێک روویداوەو لە ئەنجامدا 11 کەس بریندارن.
بەگوتەی کاروان شێرزاد، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی خەلیفان ڕایگەیاند: “ کە مێک ئێستا 14کەس بە برینداری گەشتوونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی خەلیفان کە لە ئەنجامی شەڕێکی دەستەو یەخە برینداربوونە.
کاروان شێرزاد گووتیشی:“ لە نێو بریندارەکان تەمەنی جیاواز هەیەو برینی زۆربەیان سوکە کە بە بەردو دارو ئاسان شەڕەکە کراوە.

بەپێی زانیارییەکان کە بەدەستمان گەیشتووە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بەپێی زانیاریەکان شەڕەکە لە نێوان خاوەن کەپرێکی گەشتیاری و ژمارەیەک گەشتیار روویداوە.