سەدەکانی ناوەڕاستی لە سەدەی بیست و یەکدا!

بەشی یەکەم
دیمانەی بڵاوکراوەی ئینتەرناسیۆناڵ لەگەڵ حەمید تەقوایی
وەرگێڕانی :کاوە عومەر
ڕۆژنامەی ئینتەرناسیۆناڵ: دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، شاهیدی سەرهەڵدانەوەی ئەو گوتارانەین کە لە مێژە لە ژێر کاریگەری شۆڕشی ژن ژیان ئازاد بوون و هیچ هەواڵێک لەو بابەتانە نەبووە.
پاشایەتی خوازەکان لە لایەک و دوویخوردادیەکان لە لایەکی ترەوە دیسان باس لە ڕیفراندۆم، دەستور، گواستنەوەی ئاشتیانە و هتد بە بۆچوونی ئێوە هۆکاری ئەم پاشەکشە ڕواڵەتییە لە نێوان ئەم هێزانەدا چییە؟ ئایا وروژاندنی ئەم بابەتانە دەکرێ وەک بەڵگەیەک بۆ بێ ئەنجام و شکستی شۆڕشی ١٤٠١ سەیر بکرێت؟
حەمید تەقوایی: هەروەک ئاماژەت پێکرد شۆڕشی ١٤٠١ بووە هۆکاری ئەوەی هێزەکانی وەک پاشایەتیخوازەکان و دووی خۆردادییەکان کە هەمیشە دژی شۆڕش و گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکان بوون، بچنە ناو شۆڕشەوە. ئەم هاوەڵیکردنە بە گشتی نەک هەر بەشێک نەبووە لە سیاسەت و سیستەمی تیۆری و بەهای ئەم هێزانە؛ بەڵکو جۆرێک بووە لە ملکەچبوون بۆ شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بۆ ئەوەی لە کاروانەکە بەجێ نەمێنن.
ئەمڕۆ که شۆڕش به تایبه ت له ڕووی مه یدانیه وه هێور بووه ته وه و که ش و هه وای کۆمه ڵگه ش سێبەری شه ڕ و ململانێی بەسەرەوەیە، ئه و هێزانه ش گه ڕانه وه بۆ ئەسڵەکانی خۆیان. ئەمە نیشانەی شکستی شۆڕش نییە؛ بەڵکو نیشانەی ناپەیوەندیداری ئەم هێزانەیە بە شۆڕشەوە. دووی خۆردادییەکان ئەرکێکی ڕوونیان هەیە. بە پێناسە لەگەڵ گۆڕاندان و دژی شۆڕشن.
ئامانجیان تەنیا ئەوە نییە کە لە بنەڕەتدا نەزمی هەبوو نەگۆڕن؛ بە پێچەوانەوە پاراستنی سیستەمەکەیە لە بەرامبەر “مەترسی” شۆڕشدا. پادشاییخوازەکان کە لەژێر گوشاری شۆڕشدا باس لە ڕووخانی دەکەن، دەیانەوێت ماشێنی دەوڵەت و تەنانەت هێزی سەربازی و پۆلیسیش بپارێزن و بە پێویستی دەزانن بۆ پاراستنی ئاسایشی سیستەمی ئایندە و بەرگریکردن لە سنوورەکان لە دوای ڕووخان. بە واتایەکی تر، پاشایەتیخوازەکان وەک دووی خۆردادیەکان کە پشتیوانی موسەوی دەکەن، دەیانەوێت گواستنەوەیەک لە وێلایەتی فەقیەوە بە کەمترین گۆڕانکاری بۆ سیستەمی هەبوو. ئەم مەیلە لە شێواز و ئامرازەکانی هاتنە سەر دەسەڵاتیشدا ڕەنگ دەداتەوە.
ستراتیجی پاشایەتیخوازەکان جۆرێکە لە گۆڕینی ڕژێم و بەدەستهێنانی دەسەڵات لە سەرووی خەڵکەوە و بەتایبەتی لەو هەلومەرجەی کە لە دوای هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەری حەماس سەریهەڵدا و دواجار شەڕی ١٢ ڕۆژەی لێکەوتەوە، هیوای زیاتریان بەو پێشهاتانە داناوە وەک پرۆسەیەک کە گوایە دەتوانێت بیانباتە سەر دەسەڵات.
لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، ڕەزا پەهلەوی بە ڕاشکاوی باسی لە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا لە “ڕزگارکردنی ئێران” کرد. ئاگربەست فانتازیاکانیان شکاند، بەڵام خاڵی هیوایان هێشتا دەستێوەردان لە سەرەوەیە. بە گشتی لە دونیابینی و سیستەمی بەهای ئۆپۆزسیۆنی پاشایەتیدا، شۆڕش گەشەسەندنێکی نەرێنی و وێرانکەرە، هاوتایە لەگەڵ ئاژاوەگێڕی و توندوتیژی.
تەنانەت لە لوتکەی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیشدا، جەختیان لەسەر پێشگرتن لە داڕمانی دۆخەکە بوو لە دوای ڕووخانی ڕژیم و پێویستی پاراستنی هێزی چەکدار بۆ ئەو مەبەستە.
ئینتەرناسیۆناڵ: هەر لەدرێژەی هەمان بارودۆخدا چەندرۆژێک لەمەوبەر، ەزا پەهلەوی سیمینارێکی لە میونشن سازکرد کە چەندین پێشخزمەتی لەگەڵدا بوو. جگە لە وتارەکانی ڕەزا پەهلەوی، کەشوهەوای دەرباری و نۆکەرانە کە زاڵ بوو بەسەر ئەم سیمینارەدا، زۆر دیار و چڕ بوو. ڕای ئێوە سەبارەت بە خودی ئەنجامدانی ئەم سیمینارە و ناوەڕۆک و ئامانجەکانی و هەروەها وتارەکان وکەش وهەواکەی چییە؟
حەمید تەقوایی: من پێشتر بۆچوونی خۆمم لە یادداشتێکدا نووسیوە سەبارەت بەو کولتوورە لە ڕادەبەدەر دواکەوتوو و پڕشەرمەزارییەی کە زاڵە بەسەر ئەم کۆنفرانسەدا.
هەروەها ناوەڕۆکی ئەو باس و سیاسەتانەی لەم کۆنفرانسەدا پێشنیارکرابوون، لانی کەم جگەلەکلتووری کۆنەپەرستانەی خۆی هیچی تر نەبوو.
لەم کۆنفرانسەدا، جگە لە جەختکردنەوە لەسەر کولتوری خاک و هێڵی سووری یەکپارچەیی خاک، کە بەردەوام لە وتارەکاندا دووبارە دەکرایەوە، باسیان لە پێویستی “توندوتیژی عەقڵانی” و “ئیعدامکردن بە کرین” لەسەر دەستی بنەماڵەی قوربانییەکان کرد، پۆستەری پەرویز سابتییان نمایشکرد و ساواکیان شکۆمەند کرد، شازادەکەیان وەک خودایەکی شایستەی پەرستن ناساند و کۆیلایەتی و تاج و باوکی گەلی ئێران. ئەمە زیاتر لە ڕێوڕەسمی مەزهەبە ئایینی-نەتەوەییەکان و “کۆلتەکان” دەچوو نەک کۆبوونەوەیەکی سیاسی.
بەڕای من سروشت و جەوهەری ئۆپۆزیسیۆنی پاشایەتی لەمە زیاتر نییە. ئەوەی لە کۆنفرانسی میونشن ڕوویدا تەنیا ئەوە بوو کە لیبراڵیەتە ناجێگیرەکەیان وەلا ناوە و قسەی دڵیان کرد. شاخوازەکان بەردەوام پاشایەتییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوامان پیشان دەدەن و پاشاکەیان وەک “کەسایەتییەکی ڕەمزی” بۆ پاراستنی یەکێتی نەتەوەیی دەناسێنن و هتد.. بەڵام کۆنفرانسی میونشن زیاتر نوێنەری کۆیلایەتی نەتەوەیی بوو نەک یەکێتی نەتەوەیی! پاشایەتییە کۆمارییەکان و کۆماریخوازەکان،پاشاییخوازانە بە کڕنۆش بردن بۆ شازادەکەیان، زیاتر لە هەموو شتێک یەکڕیزییان لە کۆیلایەتیدا نیشان دا.
ئەم کۆنفرانسە دەریخست کە پاشایەتیخوازەکانی ئێران لە پاشەکەوتترین هێزە سیاسییە کۆنەپەرستەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆنەپەرەستترن. ئەگەر مەراسیمێکی هاوشێوەی کۆنفرانسی میونشن لەلایەن هێزێکی سیاسی لە ئینگلتەرا یان سوید یان هەر دەسەڵاتێکی پاشایەتی ئەوروپی بەڕێوە بچێت، بێ گومان لەگەڵ ناڕەزایەتی تەنانەت توندڕەوترین شاشاخوازەکاندا بەرەوڕوو دەبووەوە.
شاهانەی نەتەوەیی ئێمە ساڵانێکە لە ئەمریکا و ئەوروپا دەژین و باسی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام تەنانەت بۆنی سەرەتایی دیموکراسی لیبراڵیان نەکردووە. کۆنفرانسی میونشن ڕووداوێکی سەدەی ناوە.