بۆ هه‌ڵه‌بجه؟ بۆ ۱۳۵۷؟ ئه‌زمونی هه‌رێم و داهاتوی کوردستانی ئێران
بۆ هه‌ڵه‌بجه؟ بۆ ۱۳۵۷؟
ئه‌زمونی هه‌رێم و داهاتوی کوردستانی ئێران

نووسینی سه یوان که ریمی
ده‌ڵێن مێژوو دوو جار دووپات ده‌بێته‌وه، جاری به تراژدیا و جارێکیش به کۆمێدی. هه‌ڵه‌بجه نمونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م وته‌یه. کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕووی تراژدیای مێژوو بوو، لهچکدان به سه‌ر کچانی هه‌ڵه‌بجەدا ڕووی کۆمێدی مێژووه. کۆمێدیەک که سه‌دقاتی کیمیاباران ناخی ئه‌و شاره و ناخی ئازادیخوازانی هه‌ژاند.
بۆ هه‌ڵه‌بجه؟ بۆ ۱۳۵۷؟
به‌رێوه‌چونی باڵاپۆش کردنی کچان له هه‌ڵه‌بجه، پلانی رژیمی ئیسلامی ئێران، حکومه‌تی هه‌رێم و ئیسلامیه‌کانی هه‌رێمه. دیسان و بۆ جاری هه‌زاره‌م نیشانی ده‌دات که حکومه‌تی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتێکی کارتۆنیه و ته‌نها ئیشی به‌ڕێوه‌بردنی پلانه‌کانی رژیمی ئیسلامی ئێرانه. ئه‌م پرۆژه‌یەی رژیمی ئیسلامی ئێران، بۆ ئه‌وه‌یه که بڵێت و بیسه‌لمێنێت که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه نـه له ژێر ده‌ستی هه‌رێمه، نـە له ژێر ده‌ستی به‌غدا. شاری هه‌ڵه‌بجه، مێژووی گوردانێکی شۆرشگێر و کۆمونیستی له باوه‌ش گرتووه. هێزێک که بۆ رێگای یه‌کسانی و ئازادی مرۆڤه‌کان، گیانیان به‌ختکرد. بۆ له‌ناو بردنی چه‌مکی کۆیلایه‌تی، چه‌کی خه‌باتیان له شان کرد و به داخه‌وه هاوکات لەگەڵ کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌وانیش گیانیان به‌خت کرد. گوردانی شوان دژ به رژیمی ئیسلامیەک خه‌باتی ده‌کرد که له ئێستادا بۆ پیرۆز ڕاگرتنی “۲۲ به‌همه‌نی ۱۳۵۷” ڕوو له هه‌ڵه‌بجه ده‌کات و به خه‌یاڵی خاوی خۆی شکۆی ئه‌و شاره به هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێم و هێزه ئیسلامیه‌کان ده‌خاته ژێر پێ.
مه‌لا کرێکاره‌کان:
ده‌ڵێن شاییی و شیوه‌ن دهستەوامه. ڕۆژگارێک ئیسلامیه‌کانی کوردستانی عێراق، له باوه‌شی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا شه‌و و رۆژیان ده‌کرده‌وه. به ڕۆژا کاره‌ساتی “ئاوایی حه‌مه”یان دهخولقاندو به شه‌و چه‌ک و چۆڵی کۆماری ئیسلامیان بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی ناوچه‌که دهگوازیەوە. ئێستا له دوای سی ساڵ، جوابی کۆماری ئیسلامی، به باڵاپۆش کردنی کچانی هه‌ڵه‌بجه ده‌داتەوه. حکومه‌تی هه‌رێم له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتداریه‌وه، ئیسلامی بوه‌و خزمه‌تی بیری ئیسلامی کردووه. دروست کردنی هه‌زاران مزگه‌وت و ته‌کیه و حوسه‌ینیه بۆ خزمه‌تی ئیسلامیه‌کان نه‌بێت، بۆ چی ده‌بێت؟ چه‌نده “حاجی کاروان” پێی خۆش بوو، سه‌د ئه‌وه‌نده پارتی و یه‌کیه‌تی و نه‌وه‌ی نوێ و گۆڕان. ئه‌وه‌ی سی ساڵه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، کۆماری ئیسلامی به یه‌ک شه‌و کردی.
ئه‌زمونی هه‌رێم و داهاتوی کوردستانی ئێران:
حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران له رۆژی یه‌که‌می هاتنە سەرکاری حکومه‌تی هه‌رێم، له‌و جوگرافیا نیشتەجێن. دروست بوونی حکومه‌تێکی هاوشێوه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم، ئاواتی هه‌ندێک له‌و لایه‌نه سیاسیانه بوه‌و هه‌یه.
مەیدان بە هێزە ئیسلامیەکان چ لە ڕابردوو ، چ لە ئێستادا خوڵقێنەری داهاتوویەک وەک ئەمڕۆی هەرێمی کوردستانە. باس کردن لە کەسایەتیەک وەک ئەحمەدی موفتیزادە لە لایەن هەندی هێزی سیاسیەوە و هەوڵدان بۆ دروست کردنی جێگەوپێگەیەک لە زاری ڕێبەریی ئەم هێزانەوە، وە بوون بە تریبوونی حزبێکی وەک خەبات ئەم مەترسیە بۆ سەر داهاتووی کوردستانی ئێرانی، زیاتر و مەترسیدارتر دەکات. شایەنی باسە گرنگ نیە ئێستا هێزێکی وەک خەبات کە نە دەسەڵاتی هەیەو نە لەناو دایەرەی حزبەکانی کوردستانی ئێران نیە، بەڵام هەوڵدانی پێشووی چەند لایەنێکی سیاسی بۆ هاوردنە مەیدانی خەبات بۆناوڕیزەکانی خۆیان، نیشاندەدات کە سیاسەت و سیاسەت کردنی حکومەتی هەرێم، چەند کاریگەریی نەرێنی لەسەریان بووە.
ڕووبە کۆمەڵگە:
لە دنیای ئەمڕۆدا دەست پێڕاگەیشتن بە مێژووی ڕابردووی هەر کەسایەتی و حزب و لایەن و سازمانێک، ئاسانە. خەباتێک کە بۆ بەرەی زەحمەتکێش و چەوساوەی کۆمەڵگا کرابێت جێگەی شانازیە، بەڵام زەمان گۆڕانکاریی بەسەر کەسایەتی و لایەنەکاندا دێنێت. نابێت ئێمە تەنها ڕابردوو، مەلاک بێت بۆ هەڵسەنگاندنی کەسایەتی و لایەنەکانی ئەمڕۆ.