هۆکاری کێشەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق !

0
ئاوات ڕەسوڵ
کێشەی گەورەکە ئەوەیە ئێمە وەکو خۆی بناغەوهۆکاری
دروست بوونی کێشەکانمان نەناسیووە بەهۆی دروستکردنی تارمی یەوە کە هیچ پەیوەندی بە هێنانەکایەوە کێشەکانەوە نەبووە .
پارتی و یەکێتی زۆر فێڵبازانە دەیانەوێت کەم کوڕی و بێ مافی یەکان وچەوسانەوەکانی خەڵکی کوردستان هۆکارەکەی بگێڕنەوە بۆ ساز کردنی تارمایەکی کوشندە بۆخەڵک بەڵام بۆخۆیان پڕ لەدەستکەوتی سیاسی بێت کە لەقازانجی مانەوەیان بێت .
بەکورتی ئەوەی لەعێراق و کوردستان دێته کایەوە هیچ پەیوەندی بە کێشەی قەومی ودینی یەوە نییە بەڵکو ئەم کێشانە کراونەتە تارمی داپۆشینی کێشە ئەساسەکانی تر کە ئەویش هەبوونی جۆری سیستەم و دەسەڵاتی چەوسێنەر ونایەکسانە لە کوردستان و عێراقدا .
دەرئەنجام هەردوو لایەنی دەسەڵاتی ملهوڕی عێراق و کوردستان خەڵک دەکەنە کاڵایەکی هەرزان فرۆش لەپێناو درێژەدانی دەسەڵات وکۆکردنەوەی پارەی زیاتریان بۆ بنەماڵە فاشیزمەکانی دەسەڵات بەگەندەڵی ودزی دواجار خەڵک زیاتر هەژاروچەوساوە وبێ ماف تر دەکەن.
ڕێگە دروستەکەی خەڵک ئەوەیە سەنگەروتێکوشانی جەماوەری خۆی دژ بەچەوسانەوە ونایەکسانی وبێ مافی یەکان بەهێزتربکات و گەشەی پێبدات لەچوارچێوەی تێکۆشانی بزوتنەوەی جەماوەری بەباوەڕبوون بەئەڵتەرناتیڤی ئینسانی کە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەیه لەلایەن خودی خەڵکەوە لەڕێگەی شوراکانەوە بۆئەمەش پێویستە هەنگاوی کرداری بندرێت بۆ هێنانەکایەوەی تێکۆشانی هاوپشتی لەئیدارەدانی شورایی کە پشت بەخۆی وەک خەڵک ببەستێت نەک حیزب وڕێکخراوەکانی تر .
هێزی جەماوەری ناڕەزایەتی یەکانە ڕێگا چارەی یەکلاکەرەوەی کێشەکانە بەرەو چارەسەروهێنانە دی ژیانێکی باشترە .
ئەبێ هەموولایەک لەخەم وپشتیوانی گەشەدان وپاراستنی ئەم هێزە ناڕازییە جەماوەرییەدابین بۆئەوەی لەهەنگاوەکانیدا سەرکەوتووبێت.
بژی تێکوشانی یەکگرتووانەی خەڵکی ناڕازی
بەدی بێت نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.