پێویستە هەرچی زوترە بکوژی  (حەسەن رەحمان) بەئاشکرا سزابدرێت ودادگای بکرێت!

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ سۆران 
لەدوای ئەوەی خەڵکی ناوچەی باڵەکایەتی خۆپیشاندان ونارەزایەتییان ئەنجامدا بۆ هێنانەدی خواست وداواکارییەکانیان کەبریتی یە لە 
١-دابینکردنی کارەبا 
٢-پێدانی موچە وهەقدەستەکانیان
٣-دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان 

هێزە چەکدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەڕەشەکردن وفیشەک باران کردن وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە هەر لەو کاتەدا بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی چەکدارەکانی دەسەڵات چەندین خۆپیشاندەر برینداربوون و یەکێک لە خۆپیشاندەران گیانی لەدەستدا بەناوی حەسەن ڕەحمان .

هێزە چەکدارەکانی حکومەت شەوانە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی چالاکوانی مەدەنی وسیاسی بەتایبەت ئەوکەسانەی کە چالاکن لەناو خۆپیشاندەراندا ،یەکێک لەوانە هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووس (ئامانج وەرتی)

پێویستە هەرچی زوترە بکوژی  (حەسەن رەحمان) بەئاشکرا سزابدرێت ودادگای بکرێت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.