دەنگێک لە شەقامی نەهامەتییەوە

0
عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
٣١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
مامۆستا و خەڵکی ستەملێکراوان
بەری شەقامیان لێگرتوون، ئێوە
سەرچاوەی هەموو نەگبەتییەکانن
قەت بێدەنگ نابن تا بن بەپێوە
دەنگی مامۆستا لە شەقام و شار
دەنگی ویژدانی گشت برسییەکانە
نەعرەتەی گەورەی ئەم ڕاپەڕینە
پایزی پایە و گشت کورسییەکانە
فریوویان دەدەن دەیان ترسێنن
هەموو بێباکن لەهەڕەشە و ترس
چیتان لە دەست هات کردتان و کەچی
ڕۆژێ خەڵکتان لە لا نەبووە پرس
سکاڵای شۆڕش لای برسی و ڕووتە
ستەملێکراوان پێشەنگن پێشەنگ
هەموو هەریەکە پەنجەی دەستێکن
دەستی خەباتی پێشڕەو و چەلەنگ
تازە مووچەش بێت، هاوار هەر بەرزە
بانگ بۆ یەکسانی کۆتایی نایە
هەتا کۆیلەتی و زوڵم پایەدار بن
دوانەی شەقام و دەنگ دوایی نایە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.