لەدرێژەی ئەنجام دانی تاوانەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا :لەسێدارەدانی گەنجان لەناو زیندانەکاندا درێژەی هەیە!

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/

بەپێی سەرچاوەی زانیارییەکان  ئەمڕۆ سێ شەممە داود عەبدوڵڵاهی لە زیندانی غەزەلحەسار لەسێدارەدرا .
ڕۆژی سێشەممە ١٢٢٠ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٢،   واتە ٢/١/٢٠٢٤  زیندانی ئایینی-سیاسی داود عەبدوڵڵای سوننە، دوای ١٤ ساڵلە  زیندان، بە شێوەیەکی نادیار لەسێدارەدرا.

بە پێی زانیارییە کان کە دەگوترێ لە بەرواری گواستنەوەی بۆ کەرەنتینەی زیندانەوە مانی لە خواردن گرتبوو.

داود عەبدوڵڵاهی سوننە و دانیشتووی شاری مەهابادە، لە ١٦ ئازەر ٨٨ لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی دیکەی سوننە بە ناوەکانی

(ئەیوب کەریمی، قاسم ئەبێستە، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خیزری، خوسرەو بەشارەت، و کامەران شێخە )

لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ماوەی ٨ مانگ لەژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدا بووە.

 

 بەپێی زانیاری وهەواڵی بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوەکانی تایبەتمەند بە داکۆکی کەر لەمافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕۆژانە زیندانەکان  بە تۆمەتی بێ بنەمایی جۆراو جۆر لەسێدارەدەدرێن .

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.