خەڵکی شاروچکەی خەلەکان و دێهاتەکانی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیانەوە !
ئەڵتەر ناتیڤی شورایی / خەلەکان
هاوڵاتیانی شارۆچکەی خەلەکان و گوندنشینەکانی دەوروبەری ئەمڕۆ سەر لەبەیانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا .
بەپێی زانیارییەکان بەهۆی خۆپیشاندانەوە هاوڵاتیانی ناڕازی ڕێگای گشتی یان داخستووە.
.
ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەی هاوڵاتیانی ناوچەکە بۆ ئەوەیە:
١ -داوایی تەواوکردنی دووسایدکردنی ڕێگای دوکان – خەلەکان دەکەن.
بەهۆی ئەوەی کە ماوەی ١٤ ساڵە تەواونەکراوە و ئەگەرچی لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە بەڵێنیشیان پێداون !
٢- داوای باشکردنی کارەبا دەکەن بۆ ئەو ناوچەیە کە لەئێستا بارودۆخی کارەباکەیان زۆر خەراپە .