چالاکیەکانی رێکخراوی شۆفێرانی تەکسی ،بەدرێژایی ساڵی ٢٠٢٣.

0
چالاکیەکانی شۆفێرانی رێکخراوی شۆفێرانی تەکسی لەساڵی ٢٠٢٣دا بەم شێوەیە بووە :
– یارمەتی دان و بەھاناوە چوونی شۆفێران چینی چەوساوە ، لە م شوێنانەی ناو شار و دەرەوە ی شاری سلێمانی ..
*شەقامی دەباشان –
چاکردنەوەی بزوێنەری نیسان سەنیەک ..لە بەرواری ٢٠٢٣/٩/٢١
*سەرکارێز –
گۆڕینی فیت پەمپی بیکاشۆیەک ھێنانی فیت پەمپەکە بۆیی ..
*تاسلوجە ..
یارمەتی دانی تەکسیەکی سەنی لەکاتی بەرکەوتنی لەگەڵ پاسێکدا ،لە بەرواری ٢٠٢٣/٩/٣..
– سەردانی کردنی شۆفێران و ھەوڵ پرسینیان لە تەندروستیان و چۆنیەتی کاری ڕۆژانەیان و بژێوی خێزانەکانیان ،لەوانە ..
* لە بەرواری ٢٠٢٣/١٠/٧ سەردانی شۆفێرانی سنوری دیلان سیتی ..
*سەردانی شۆفێرێکی تەکسی لە گەرەکی زەرگەتە ، لە رەوشی تەندروستی کە جێگیر نەبوو..
– دەرکردنی بەیاننامەی رێکخراوی شۆفێرانی تەکسی بەبۆنەی یەکی ئایار جەژنی جیھانی کرێکاران و چەوساوانی جیھانەوە ..
– یارمەتی دارایی شۆفێران ،بە پێی ئەو توانا دارایە سنوردارەی نێوان شۆفێران خۆیان لەنێوان خۆیاندا بەشێوەی کاری ھەرەوەزی کۆی دەکرێتەوە و بەکارھێنانی پارەکە ەبۆ ڕووداوی نەخوازراوی ھاتووچۆ کە توشیان بووە ..وەک :
*دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزی ٢٠٢٣ کە شۆفێرێکمان لە پێش پردی خەسرەو خاڵ توشی رووداوێکی ناخۆش بوو ،گرنگ خۆی سەلامەت بوو ..!!
– نوسینی یاداشتنامەی ناڕەزایی شۆفێرانی تەکسی لە بەرواری ٢٠٢٣/٨/١٨دا ، پێشکەش کردنی بە لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی ھەرێم ..
– کردنی پۆستەراتی ھەرزان کردنی بەنزین و کەمکردنەوی باج و رێکخستنی تەکسی لەناو شارەکاندا..
———————————————————
لەکۆتایدا ،ئەمە کورتەی ئەو چالاکیانەی رێکخراوی شۆفێرانی تەکسی بووە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ، ئەویش بەپێی ئەو توانا سنوردارە کەمە چالاکوانانی رێکخراوەکە کە ھەیەتی ،ھیوادارین کونجێکمان پڕکردبێتەوە لەخزمەتی شۆفێرانی چینی چەوساوەدا..
ھیوایی خۆشی وکامەرانی و سەلامەتی و ھێنانەدی گشت مافەکانی شۆفێران چینی چەوساوە دەخوازین ..
ببورن لەکەم تەرخەمیمان بەرامبەر شۆفێرانی خۆشەویست ئازیزمان…
رێکخراوی ✊ ڕێکخراوی شۆفێرانی تەکسی ✊
سێ شەمە
٢٠٢٣/١٢/٢٦
دیسەمبەر
Leave A Reply

Your email address will not be published.