کار بۆ خەڵک

0

کار بۆ خەڵک؛ ئەمە باری نائاسایی گەورەیە.

ڕۆحی مرۆڤ، شتێکی گرنگە لەم ساتەدا بیڵێین، تەنانەت زیاتر پێویستی بە ئایدیاڵ  هەیە لە ڕاستەقینە.

لە ڕێگەی واقیعەوەیە کە ئێمە دەژین؛ لە ڕێگەی ئایدیاڵەوەیە کە ئێمە بوونمان هەیە.

بەڵام ئایا دەمانەوێت درک بە جیاوازییەکە بکەین؟

 

ئاژەڵەکان دەژین، مرۆڤ بوونی هەیە.   بوون، تێگەیشتنە.

بوون، زەردەخەنەکردنە لە ئێستا، سەیرکردنی دیوارە بۆ داهاتوو.

 

بوون، ئەوەیە کە لەناو خۆتدا تەرازوویەک هەبێت، و چاکە و خراپە لەسەری کێش بکەیت.

 

بوون، بریتییە لە هەبوونی دادپەروەری، ڕاستی، عەقڵ، خۆبەخشی، ڕاستگۆیی، دڵسۆزی، عەقڵی ساغ، یاسا و ئەرک لە قووڵایی دڵدا.

 

بوونمان ئەوەیە بزانین بەهای چیمان هەیە، دەتوانین چیمان هەبێت، دەبێت چیمان هەبێت. بوون هۆشیارییە.

ویلیام شکسپیر/ئەقڵ و جەماوەری ڤیکتۆر هوگۆ.

وەرگێڕانی : ئاوات ڕەسوڵ

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.