دوو کۆڵبەری زەحمەتکێش لەلایەن هێزە ئەمنی یەکان ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە بەسەختی بریندار کران !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/

پێدرام ڕەحیمی تەمەن ١٨ ساڵ و  بێهنام سێرشیوی تەمەن ١٩ ساڵ، دوو کۆلبەر خەڵکی سەقز، سینا ڕەشیدپوور، خەڵکی بانە و کۆلبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی زانا ڕەهپیکەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنوورەکانی بانە و… سەقز بەسەختی بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هێنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی کانوونی دووەمی ١٤٠٢ (٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سینا ڕەشیدپوور، خەڵکی گوندی “زالی” سەر بە بانە، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنوور بریندار بووە ناوچەی نزیک ئەم گوندە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین کرا، ئەیوبی گواسترایەوە بۆ شاری بانە.

پێش ئەوە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەم، بێهنام سێرشیڤی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی فەوجە سنوورییەکان لە سنووری بانە “هەنگەجال” و زانا ڕەحپیکەر دانیشتووی شاری مەریوان لە سنووری… “سێرێشیۆ”ی سەقز.

هەروەها پێشتریش، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٧ی کانوونی دووەم، پێدرام ڕەحیمی، تەمەن ١٨ ساڵ، کۆلبەر خەڵکی سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی فەوجە سنووریی جێگیر لە سنووری بانە بریندار بوو.

Leave A Reply

Your email address will not be published.