لەلایەن ئاسایشی شاری سلێمانی ٣کەس لە هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیستی و چالاکوانی مەدەنی دەستگیر کران
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /سلێمانی-حەسەنە ڕەش
لەئەنجامی سیاسەتی برسیکردن و چەوساندنەوەو پێنەدانی موچەی خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی ناسیۆنالیست دکتاتۆری کوردستان ، بەشێکی زۆر لە چالاکوانان و موچەخۆرانی کوردستان کە لە زۆربەی شاروشارۆچکەکانی کوردستان بەیەک دەنگ بە پەرۆشەوە لەناو جەرگەی سلێمانی خۆپیساندان و ڕۆیشتنیان ئەنجامدا.
لەوچالاکیە مەدەنیەی خەڵکی کوردستان چەندین شیعاری دژە دەسەڵات پڕ بە گەرویان گوترایەوە .
لەئەنجامدا دەسەڵاتی سیاسی سلێمانی توڕە بوو خۆی لەبەرامبەر بە توڕەیی خەڵکی ناڕازی نەگرت و ٣کەس لە هەڵسوڕاوانی ناڕەزایەتیەکان لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کران بەناوەکانی

١– ابوبکر هەڵەبجەیی

٢-خالید مەجید

٣- نەوزاد بابان
لەدوای چەند کاتژمێرێک دەستبەسەرکردنیان لەلایەن ئاسایسی سلێمانیەوە دواتر ئازادکران.
لەدوای ئازادکردنەکەیان :
نەوزاد بابان لەڕونکردنەوەیەکدا لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ، نوسیویەتی :
( ڕون کردنەوەیەک بۆڕای گشتی، ئیمڕۆ یەک شەممە (٣-١٢-٢٠٢٣) بەشدار بووین لە خۆپیشاندانی بەرفراوانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کە لەبەردەم (پەروەردەی ڕۆژئاوا)ی سلێمانی دەستی پێکرد بۆ لای پردی قلیاسان بەرامبەر باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی،
لەگەڵ ئەوەی کە لەنێو ئەو ئاپۆڕای خۆپیشاندانە گەورە جەماوەرییەدا من پەیامێکی بەدیلی کۆمۆنیست و تجمع المنتفضين الثوريين و وتارێکی کورتم هەبوو، بۆ پشتیوانی لەو بزووتنەوە ناڕەزایەتیـەی مامۆستایان و بێ باکی حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتداران لەبەرامبەر خواستە ڕەواکانیان.
نەوزاد بابان لە ڕونکردنەوەکەیدا لەسەر دەستگیرکردنەکەیان زیاتر نوسیویەتی ، هێزەکانی ئاسایش هەڵمەتیان هێنا و چەند هەڵسوڕاو لە مامۆستایانی ناڕازی و من و هاوڕێ خالید مەجیدو مامۆستا ابوبکریان گرت و ڕاپێچی زیندانیان کردین. دوای سێ (٣) کاتژمێر لەگەڵ هاوڕێ خالید مجید و مامۆستا ئەبوبکر کە دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە ئازاد کراین.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ،نەوزاد بابان دەڵێت : لێرەوە سوپاسی تەواوی دۆستان و هاوڕێیان دەکەم کە لە هەوڵی پەیووەندی و لە خەمی ئازاد بوونماندا بوون.
دروشمەکانی خەڵکی ناڕازی بریتی بوون لە :

-کوانێ داهاتی وڵات.
_ بایکۆت بەردەوامە.
_بڕۆخی دز ،شەریکەدز .
_ئەندازیاری تاڵانی بەرزانی و تاڵەبانی.
_نامانەوێت موچەکانمان لای موچە دزەکان بێت .