(پیـــــــــرەمێـــــــــردێ !

پیرەمێردێ
چوە قوتابخانەیەک لە گوندێ ،
لە حەوشەکەدا راوەستا ؛
دەورەیان لێدا مامۆستا ،
ها خاڵۆ گیان !؟
هاخاڵۆ گیان !؟
چیت گەرەکە ؟
پیرەمێردی بەستەزمان ،
کە لاواز بوو وەک گۆچان ؛
گووتی : توخودا
مامۆستا گیان ؛
فێرم ناکەی چۆن بنوسم
کوردستان !؟
(لـــــــــەتیف هەڵمــــــــــەت)