هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئۆپۆزسیۆنی ڕاست و پێگەی لە شۆڕشی ئێستادا

0

دیمانەی حەسەن ساڵحی لەگەڵ حەمید تەقواییدا
وەرگێڕانی بۆ کوردی:کاوە عومەر

بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵ جەدید کۆکراوەتەوە
حەسەن ساڵحی: لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەدا پێمان خۆشە پێداچوونەوە بە هەندێک لە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی هێزە ڕاستڕەوەکان و شاهانەییە ئۆپۆزسیۆنەکان بکەین و هەڵوێستیان لە سەردەمی شۆڕشی ئێستادا تاوتوێ بکەین و ڕوونیش بکەینەوە کە ئەو هێزانە بەدوای چ ئامانجێکدا دەگەڕێن.
حەمید تەقوایی، لەم دواییانەدا ڕەزا پەهلەوی دژایەتی دروشمی “نە دەبەخشین و نە لەبیری دەکەین” وەستایەوە و لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە “نا لی بەخشین” تۆڵەسەندنەوە و هاندەری ڕق و و کینەیە و پێویستە ئەو کەسانەی تاوانیان ئەنجام داوە دەرفەتیان پێبدرێت، دەربارەی ئەوە چۆن بیر دەکەیتەوە?

حەمید تەقوایی: دروشمی “نە دەبەخشین و نە لەبیرمان دەچێت” دروشمی بزووتنەوەیەکی زۆر فراوان و بەهێزە لە ئێراندا، واتە بزووتنەوەی دادگاییکردن. ماوەیەکی زۆرە بنەماڵەی قوربانیانی کۆماری ئیسلامی و زۆرێک لە تێکۆشەرانی بزووتنەوەی داواخوازی ئەم دروشمە بەرز دەکەنەوە. مانای ڕوونە. واتای “نابورین” ئەوەیە کە هەموو ئەو بەرپرس و خاوەن پێگانەی کە دەستیان لە تاوانەکانی حکومەتدا هەبووە، نەک هەر لە سەردەمی شۆڕشی ئێستا بەڵکو لە ماوەی چل ساڵەی دەسەڵاتی ڕیسوای کۆماری ئیسلامیدا، دادگایی بکرێن. دادگاییکردن لە دادگایەکی دادپەروەر و گشتی.

زۆرێک لەو خێزانە دادخوازانە دژی سزای لەسێدارەدانن، دژی تۆڵەسەندنەوەن، بەڵام دەیانەوێت دادپەروەری جێبەجێ بکرێت. ئەوان دەیانەوێت ئەم کەسانە بە ئاشکرا دادگایی بکرێن بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کارەساتانە بگیرێت و کەس نەوێرێت تاوانی لەو شێوەیە ئەنجام بدات.

بەشێکی تری ئەم دروشمە، “لەبیرمان ناچێت”، بەو مانایەش دێت کە ئەو تاوانانە تێپەڕبوونی کات ناگرێتەوە. ناکرێ بگوترێ بۆ نموونە ٤٠ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی شەستەکاندا تێپەڕیوە و ئیتر نابێت بەدواداچوونێکی بکرێت. یان تاوانەکانی سەردەمی پەهلەوی گرنگیان نەماوە، چونکە ٥٠-٦٠ ساڵ لەمەوبەر ڕوویانداوە و ئەو دەسەڵاتە ڕووخێنراوە و هتد.

“لەبیرمان ناچێت” گرنگە، چونکە لە مێژوودا چەندین جار ڕوویداوە کە دوای ڕووخانی دیکتاتۆر و حکومەتە ستەمکار و تاوانکارەکان، هاوچینەکانیان و دەسەڵات و حکومەتە پاڵپشتییەکانیان لە وڵاتانی دیکە، بەهەمان بیانوو کە ڕابردوو تێپەڕیوە یان چونکە فڵانە دیکتاتۆرتەمەنی تێپەڕیوەو و هتد دژایەتی دادگای کردنیان کردوون.

دوا نموونەی دیکتاتۆری لابراو پینۆشێی شیلی ئەوە بوو کە هەموو خەڵکی شیلی و بیروڕای گشتی و هێزە پێشکەوتنخوازەکانی جیهان دەیانویست هەوڵی بدەن و سزای بدەن، بەڵام مارگریت تاچەر، سەرۆکوەزیرانی ئینگلتەرا لەو کاتەدا و چەند کەسێک لەحکومەتەکانی تر بە بیانووی ئەوەی کە زۆر پیر بووە ئەوان بەرەنگاری داواکاری قوربانیانی تاوانەکانی پینۆشێ بووەوە. دەبێت بڵێین جگە لە لایەنی دادوەری و دادپەروەری، “لەبیرمان ناچێت” لە ڕوانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیشەوە گرنگە. ئەم دروشمە بەو مانایەیە کە ئێمە ڕێگە بە هیچ حکومەت و دامەزراوە و کەسایەتییەک نادەین بە هیچ بیانوویەک ڕێگری لە لێپێچینەوە و دادگاییکردنی تاوانباران بکات.

بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو خاڵانە پێویستە بگوترێ کە دروشمی “نە دەبەخشین و نە لەبیرمان دەچێت” دروشمێکی پێشکەوتنخوازانە و ڕاست و تەواو مرۆڤدۆستانەیە.

ئەم خاڵانە هۆکاری دژایەتی ئاغای پەهلەوی و لایەنگرانی ئەو دروشمە ڕوون دەکەنەوە. دژایەتیکردنی تۆڵەسەندنەوە و بڵاوکردنەوەی ڕق و هتد، پاساو و ڕواڵەتی بابەتەکەیە. بەڕای من هۆکاری ڕاستەقینە ئەوەیە کە دەیەوێت بەشێک لە سیستەمی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی بپارێزێت. چەندین جار جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی  سوپاسی پاسداران(IRGC)کردووەتەوە. هەروەها لە جاڕنامەی ٦ کەسیدا ڕایانگەیاندووە کە بەشێک لە سپای پاسداران، وەک خۆیان دەڵێن، شارەزایانی سپای پاسداران، بخرێنە ناو سوپاوە.کە ئاغای پەهلەوی چەندین پەیامی دۆستانەی بۆ ناردوون.

لایەنێکی دیکەی ئەم “لێبوردنی شاهانە”، لەبیرکردنی تاوانەکانی سەردەمی پەهلەوییە. لە دڵی شۆڕشی ئێستادا، بە تایبەت دوای پەردە لادان و پشتیوانیی جەلادی ساواک پەرویز ساباتی، گوتاری تاوانەکانی سەردەمی پەهلەوی لە سۆشیال میدیا و لە کۆمەڵگادا بڵاو بووەوە. باس لەوە کرا کە دادگاییکردن تەنیا سنووردار نییە  بە ساڵانی هەشتاکان و حەفتاکانەوە ، بەڵکو نەوەی چل و پەنجاکانیش دادخوازن. دیکتاتۆری و سەرکوت و تاوانکاری لە کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێنەکرد. لە سێدارەدانی نەیارانی سیاسی، ئەشکەنجە و سەرکوت و ڕەمی کردن، تەنانەت ڕەمی کردنی نهێنی زیندانیانی سیاسی وەک بیژەن جەزنی و هاوڕێکانی، هەموو ئەمانە مێژوویەکیان هەیە. بنەماڵە و نەوەکانی ئەم قوربانیانە و هەموو کۆمەڵگە نابێ ئەم تاوانانە لەبیر بکەن چونکە نابێت ڕێگە بدرێت ئەم زوڵمە لەژێر ناو و بەرگی تردا جارێکی تر بەردەوام بێت. ئەمەش لایەنێکی تری هۆکاری لێخۆشبوونی شاخوازەکانە.

 

ئەوان لە ڕاستیدا نیگەرانن لە بڵاوکردنەوەی ئەم دروشمە بۆ قۆناغی پێش کۆماری ئیسلامی. نەک هەر نایانەوێت کەسانی وەک پەرویز سابێتی دادگایی بکرێن، بەڵکو بیرۆکەی گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی پاشایەتییان هەیە بە هاوکاری ئەم جۆرە تاونکارانە و بە بەدەستهێنانی پشتیوانی توێژەکانی “سەرکردە سەربازیەکانی وڵات” لە کۆماری ئیسلامی. بۆ زیندووکردنەوەی دەزگای پاشایەتی.
پێویستە بە دەنگی بەرز ڕابگەیەنرێت کە هیچ تاوانێک تێپەڕبوونی کات نایگرێتەوە. ئێستا ئەگەر بەهۆی پیری یان هەر هۆکارێکی ترەوە کەمکردنەوەی سزای تۆمەتبارێک بدرێت، ئەوە بابەتێکە دادگا و دادوەری پەیوەندیدار بڕیاری لەسەر دەدەن. ناتوانیت لە پیشەوە بڕیاری بێتاوانی هیچ بکوژێک دەربکەیت. گرنگ ئەوەیە کە ئەو  بەرپرسانەی دەستیان لە تاوانەکانی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکاندا هەیە دادگایی بکرێن.

یەکێک لە سودەکان و یەکێک لە دەرەنجامە مرۆییەکانی دادگایییەکی دادپەروەرانە ئەوەیە کە دۆسیەی تاوانەکانی دەسەڵاتە سەرکوتکەرەکان بە ڕوون و ئاشکرا دەخاتە بەردەم کۆمەڵگە و خەڵک وشیارو ئاگادار دەکاتەوە و ڕێگە نادات ئەو جۆرە تاوانانە دووبارە ببنەوە، ئاشکراکردن، ئاگادارکردنەوە و دەرخستن و ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە هەر تاوانێک کاریگەرترین ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لێی.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە جەخت دەکەینەوە کە هەموو تاوانبارانی مێژووی هاوچەرخی ئێران کە هێشتا لە ژیاندان، هەموو ئەوانەی دەستیان لە تاوانەکانی دوو دیکتاتۆری شاهانە و ئیسلامیدا هەبووە،ئەبێت لە دادگای گشتی و دادپەروەرانەدا دادگایی بکرێن.

کاک پەهلەوی، هەم لەبەر ئەوەی دەیەوێت بەشێک لە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بپارێزێت و بە بەشێک لەم نیزامە بینای بکات، هەم لەبەر ئەوەی نایەوێت دۆسیەی ئەو تاوانانە درێژبێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی، لە دژی دروشمی “نە دەبەخشین و نە لەبیرمان دەچێت” ەوەیە

حەسەن ساڵحی: ڕەزا پەهلەوی بانگەشەی ئەوە دەکات کە دژی بڵاوکردنەوەی ڕق و کینەیە، بەڵام هاوسەرەکەی خاتوو یاسمین پەهلەوی لەم دواییانەدا دروشمی مردنی بۆ سێ  فاسد مەلا،چەپ و موجاهیدینی لە تویتێکدا بڵاوکردەوە. واتە هیوای مردنیان بۆ موجاهیدین و هێزە چەپەکان خواست. لەم دواییانەدا لە کاردانەوەسەبارەت  بە قسەکانی کاک ئیسماعیلیون سەبارەت بە دادخوازی بنەماڵەکانی موجاهیدین، خاتوو یاسمین پەهلەوی هۆشداری دا کە نابێ پشتیوانیان بکەین و دەبێ بە داوای یاسایی قوربانیانی شۆڕشی مەهسا بوەستین. پێتان وانییە ئەمە بە جۆرێک لە جۆرەکان بە مانای لایەنگری بێت لە کوشتنی کۆمۆنیستەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە؟

حەمید تەقوایی: خاڵێکی سەرنجڕاکێشت باس کرد. دەڵێن لێبوردن پێویستە، چ لە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی یان بە تایبەتی لە سەردەمی شادا، نابێ بەدواداچوون بۆ تاوانی بەرپرسان بکرێت، تۆڵە بکرێتەوە، ڕق بڵاو بکرێتەوە و هتد. بەڵام کاتێک باس لە قوربانیانی ئەو دەسەڵاتانە دەکرێت، ئیتر لێبوردن و دژایەتی بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و هتد نامێنێت! بە پێچەوانەوە خۆیان لە ئێستاوە سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی ڕق و تیژکردنەوەی تیغەکانیانن بەرامبەر بە نەیارانی دیکتاتۆری شاهانە. لێخۆشبوون بۆ باڵا و سەرکوتکردن بۆ خوارەوە. ئەمە جەوهەری هەڵوێستی هێزە شاخوازەکانە.

ئەوانە هەر لە ئێستاوە  ڕێکخراوی موجاهدینیان بە تیرۆریست ناساندووە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردییان بە جوداخواز ناو بردووە و هێڵی سووری یەکپارچەیی خاکیان لەبەردەمدا تۆخکردونەتەوە، ئارەزوی مردنیان بۆ چەپەکان خواستووە.ڕەخنەیان لە ساوەک ئەوەیە کە بە ڕادەی پێویست کۆمۆنیستەکانیان و ئەوانەی دژایەتی دیکتاتۆریەتی  شایان کردوە نەکوشتووە، ئینجا باسی لێخۆشبوون دەکەن! تەنانەت بەشێک لە پاشایەتیخوازە شێلگیرەکان دژی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانن کە لە جاڕنامەی ٦ کەسیدا ڕاگەیەندراوە. دەڵێن ئەمە دروشمی چەپەکانە و حزبی ئێمەش بە “خاوەن”ی ئەم دروشمە دەزانن و گروپی شەش کەسی بە شوێنکەوتنی چەپەکان تۆمەتبار دەکەن. لەبەرپرسانی حکومەت خۆش دەبن، بەڵام لەسێدارەدان بە پێویست دەزانن بۆ هێزەکانی دژە لەسێدارەدان! کاتێک باس لە کۆمۆنیست و موجاهیدین و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بە گشتی دەکرێت، چ لە سەردەمی شا و چ ئەمڕۆش بەئاشکرا بەردەکانیان دەگرن بەدەستەوە.

ئەم جۆرە گوتارانە ئەوە دەردەخەن کە لێخۆشبوونی ڕەزا پەهلەوی و شوێنکەوتووانی بە هۆی مرۆڤدۆستی و دژایەتیکردنی توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە و…هتدەوە نییە. بەڵکو هەڵوێستێکی تەواو سیاسییە کە ڕژاندنی  ئاوی پاککردنەوەیە بەسەر سەری تاوانبارانی دەسەڵاتداردا و  لێدانی هێزی چەپ و ڕادیکاڵی دژی دیکتاتۆریەتی ئیسلامی و شاهانە و یان لە ژێر هەر نازناو و بەرگییەکی تردا.

حەسەن ساڵحی: ئەوەندەی پەیوەندی بە موجاهیدنەوە هەیە، ئێمە دەزانین ئەو گرووپە ٦ کەسییە دژی موجاهیدین و بە تیرۆریستی دەزانن. دەڵێن موجاهید لە شەڕی ئێران و عێراقدا دژی سەربازانی ئێرانی شەڕی کردووە. ویستم بۆچوونی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە بزانم. لەم جۆرە حاڵەتانەدا دەبێت بەرگری لە موجاهیدەکان بکرێت لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا؟

حەمید تەقوایی: مشتومڕەکە لەسەر پشتڕاستکردنەوەی هەڵوێستەکانی موجاهیدین نییە. ئێمە ڕەخنەیەکی زۆرمان لە سیاسەت و ئەدای موجاهیدین هەیە- کە بێگومان بە تەواوی جیاوازە لە دژایەتیی هێزە ڕاستڕەوەکان. بەڵام سیاسەتەکانی ڕێکخراوی موجاهیدین هیچ پەیوەندییەکی بە تاوانەکانی حکوومەتەوە نییە بەرامبەریان، وەک لە سێدارەدانی هەزاران دیلی موجاهید لە دوای شەڕی لەگەڵ عێراق.

هەڵوێستێک کە هەر وەک کۆماری ئیسلامی هێزێکی ئۆپۆزسیۆن بە تیرۆریست دەناسێنێت و هێڵێکی بۆ دەکێشێت و بڵێت لە ئایندەی ئێراندا هیچ جێگایەکی نییە، هەڵوێستێکی تەواو کۆنەپەرستانەیە و هاوشێوەی دژایەتیکردنی دروشمی “ئێمە”. نە دەیبەخشین و نە لەبیری دەکەین”، هەوڵێکە بۆ پاراستنی سیستەمەکە.

دیکتاتۆری ئەم جۆرە هەڵوێستە بەو مانایەیە کە لە ڕۆژی دوای ڕووخانەوە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دادگایی بکرێن و تۆڵەیان بۆ بکرێتەوە و ئۆپۆزسیۆن سەرکوت بکرێن.

بەڵام مەسەلەکە تەنها لە موجاهیدندا سنوردار نییە. لە جاڕنامەیەکی دیکەی ناسیۆنالیستەکاندا کە لەم دواییانەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە وەک تیرۆریست ناسێنران. باس لەوەش کراوە کە نابێ لە حکومەتی داهاتوودا ڕۆڵیان هەبێت.

ئەم هەڵوێستانە بەڕوونی دژایەتین لەگەڵ تەنانەت سەرەتاییترین پێوەرەکانی دیموکراسی کە هەمان ئەم هێزانە ئیدیعای دەکەن.

ئێمە پارێزەری ئازادی بێ کۆت و مەرجی چالاکیی سیاسیی هەموو لایەن و هێزەکانین، بەبێ گوێدانە هەر ڕەخنەیەک کە ڕەنگە لەسەر هەڵوێست و ئەدای ئەوانمان هەبێت. جگە لە هەڵسەنگاندنی هەڵوێستەکانی هەر هێزێکی سیاسی،ئەبێت  مافی بوون و چالاکییان بەفەرمی بناسرێت. بە تایبەت لە کۆمەڵگایەکی وەک ئێراندا کە حکومەتە دیکتاتۆرەکان هەمیشە بە بیانووی جۆراوجۆر – لە نێویاندا و بە تایبەتی بە ناوی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانەوە نەیارەکانیان سەرکوت کردووە – پابەندبوون بەم پرەنسیپە زۆر بنەڕەتی و ژیانییە. پێویستە هەمووحزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی و سەندیکاییەکان مافی ئەوەیان هەبێت کە بە ئازادی کار بکەن. (تەنیا ئیستسنای ئەو حیزب و هێزانەن کە دەستیان لە حکومەتدا هەبووە و هاوبەشی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی بوون، لەو حاڵەتەدا دەبێ بە تاوانی تاوانکاری دادگایی بکرێن نەک بە تاوانی سیاسی).

دوای ڕووخاندن زۆر حزب و ڕێکخراو دروست دەبن، تەنانەت ڕەنگە ڕێکخراوی ئایینی نوێش دروست ببن. سەرەتاییترین بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی حوکم دەکات کە ئێمە دان بە مافی هەموو ئەو هێزانەدا بنێین بۆ کردار و پابەندبوونمان بەم پرەنسیپەوە لە ئەمڕۆوە ڕابگەیەنین. هەر هێزێک کە بەشداری لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیدا نەکات، مافی خۆیەتی بە ئازادی چالاکی بکات.

لەم نێوەندەدا ئەو تۆمەتانەی کە هێزە ڕاستڕەوەکان بە موجاهیدین و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان دەیکەن، لە تاوانە گوماناوییەکانیان خراپترە! هەر هێزێک کە دژایەتی شەڕی ئێران و عێراق بووبێت یان دژی “سەربازە ئێرانییەکان”ی کۆماری ئیسلامی، بە کوردستانیشەوە شەڕی کردبێت، بە تاوانبار و خائین لە وڵات دەزانن. سەرباز و پاسەوانەکان خاکی کوردستانیان وێران کرد و هەزاران کەسیان کوشت و ئاوارەیان کرد، بەڵام بە پێی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاست ئەمانە هێزی نیشتیمان پەروەرن و نەیارەکانیان تیرۆریستن! شاخوازەکان هەرکەسێک خەباتی چەکداری لە دژی کۆماری ئیسلامی کردبێت، هەر وەک خودی ڕێژیم بە تیرۆریست دەزانن.

کۆماری ئیسلامی لە سایەی شەڕی لەگەڵ عێراقدا خەڵکی کوردستان کە هەرگیز دەسەڵاتی ڕژێمی نوێیان قبوڵ نەکردبوو، هەروەها ئەو خوێندکار و کرێکار و ژنانەی دەیانویست داواکاری شۆڕشگێڕانەی خۆیان بەدیبهێنن لەخاک وخۆین هەڵکێشا، بەڵام بە گوێرەی هێزە ڕاستڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆن ، دژایەتیکردنی شەڕی ئێران و عێراق گوناهە، لێخۆشبوون نییە! ڕەزا پەهلەوی خۆی زۆر جار ڕایگەیاندووە کە ئاواتەخوازە لە دامێنی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ عێراقییەکان شەڕ بکات.

  کۆی ئەم هەڵوێستانە بەتەواوی کۆنەپەرستانە و تەواو ناسیۆنالیستی و فاشیستن. بەڕای من لەم ڕوانگەیەوە هەڵوێستی هێزە ڕاستڕەوەکان هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی لەدژی حیزبی دێموکرات و سازمانی موجاهدین و کۆمۆنیستەکان نییە.

  حەسەن ساڵحی: لەم دواییانەدا کۆمەڵێک باس وگفتوگۆ لە نێوان ئەو گرووپە شەش کەسییەدا هاتۆتە ئاراوە. ڕەزا پەهلەوی باس لەوە دەکات کە ناوی پێشنیار کردووە بۆ ئەوەی بچێتە ناو ئەم گرووپە، بەڵام ئەوانی دیکە دژی بوون و هیچ کۆدەنگییەک نەبووە. وتیشی، “بەڵام بەردەوام دەبم لە پاڵپشتیکردنی هەموو گروپ و دامەزراوەکان لە بەرژەوەندی دیموکراسی و یەکپارچەیی خاک”. دیارە ئەم گرووپە لە لایەنی جیاوازەوە لە ژێر فشاردایە. هێزە توندڕەوەکان فشاریان خستۆتە سەر ڕەزا پەهلەوی، بۆچی بۆ نموونە یەکپارچەیی خاک بە ئاشکرا لە جاڕنامەکەدا نەخراوەتەڕوو؟ بۆچی ئایکۆنی ئاڵا بەکارناهێنرێت؟ بۆ وا گریمانە دەکەیت کە هەڵوێستت لەبارەی موجاهیدنەوە نەگرتووە، یان پەیوەندیت بە جوداخوازەکانەوە کردووە و هتد. ئەم پێشهاتانە چۆن دەبینن؟ ئەو پاسەی کە بڕیار بوو بگاتە شوێنی مەبەست، پێدەچێت لە نیوەی ڕێگادا پەنچەر بووبێت.

حەمید تەقوایی: تێبینییەکی کورتم لەسەر کۆمەڵگەی جۆرج تاون و جاڕنامەکەیان لە یاداشتێکی کورتدا نووسیبوو، پاسێک بۆ بنی دۆڵەکە! ئەم پاسە ماوەیەکی زۆرە ئێستا کەوتۆتە خوارەوە. هیچ شتێک لە چالاکیی هاوبەشی ئەو گروپە شەش کەسییە نەماوە. پێش ئەم پێشهاتە دوایینانەی کە باست کرد، نەگەیشتنە کۆدەنگی لەسەر زیادکردنی هەندێک کەس بۆ گروپەکەیان، ئەم گروپە بە کردەوە هەڵوەشابووەوە. هەروەک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا، باسی موجاهیدین لێرەوە دەستی پێکرد کاتێک حامید ئیسماعیلیون لە وتارێکدا ناوی بنەماڵەکانی موجاهیدینی وەک دادخواز ناوبرد و ئەم بابەتەش لەلایەن یاسمین پەهلەویەوە ناڕەزایی لێکەوتەوە.

 

یان دروشمی “نە دەیبەخشین و نە لەبیرمان دەچێت” دروشمێکی سەرەکی کەسوکاری قوربانیانی گەشتی فڕۆکە ئۆکرانییە، لەنێویاندا حامید ئیسماعیلیۆن. دژایەتی ڕەزا پەهلەوی لەگەڵ ئەم دروشمە، دژایەتی گشتیی ئەو لە گەڵ حامید ئیسماعیلیون و جموجۆڵی بنەماڵەی قوربانیانی ئەوفڕۆکەی کەوتەخوارەوە و تەواوی بزووتنەوەی دادگاییکردنە. بەم شێوەیە گروپی ٦ کەسی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. بەشێوەیەکی فەرمی ڕەنگە هێشتا پێکەوە دابنیشن، بەڵام لە ڕووی ڕاستەقینە و پراکتیکییەوە ژیانی سیاسی ئەم گرووپە کۆتایی پێهاتووە. ئێستا هەریەکەیان خەریکی دروستکردنی پێکهاتەیەکن.

بێگومان هەر لە سەرەتاوە ڕوون بوو کە ئەم گرووپە ناگاتە شوێنێک لە دەوریجاڕنامەی ڕاگەیەندراو. ئەگەر لەژێر فشاری دەرەوەشدا نەبن، ڕۆحی ئەو هەڵوێستانە و ناوەڕۆکی ئەو جاڕنامەی کە ڕایانگەیاندبوو، نەیدەتوانی بەیەکەوە بیانهێڵێتەوە.

ناکۆکییەکانی ئەم دواییە و هەڵوێستە ناکۆکەکان دەبێ بە کۆتایی پڕۆژەی بەناو جۆرج تاون هەژمار بکرێن. ئەم پڕۆژەیە بە تەواوی شکستی هێناوە. هەر وەک پرۆژەکانی تری ئاغای پەهلەوی هەر لە قەقنەسەوە تا پرۆژەی وەکالەت و هتد. ئەم دۆسیەیە دادەخرێت و دەچێتە دیوی پڕۆژە شکستخواردووەکانی پێشووی شاخوازەکانەوە.

حەسەن ساڵحی: پەیوەندی نێوان ئەو هەڵوێستانەی کە چاومان پێداخسشاندەوە لەگەڵ شەقام و شۆڕشی ئێستا چییە؟
حەمید تەقوایی: ئەمە پرسیارێکی گرنگە، چونکە بەزۆری لە ڕەخنەی هەڵوێستە ڕاستڕەوەکاندا دەگوترێ کە ئەوان هیچ ئەزموونێکی سیاسییان نییە، ڕەزا پەهلەوی هەڵەی کردووە، باسی پێگەی خۆی نەکردووە یان هەڵسەنگاندنی هەڵەی لەسەر کردووە و هتد. بەڕای من ئەمانە زۆر ڕووکەشن،ئاغای ڕەزا پەهلەوی دەزانێت چی دەکات.

دەبینیت، هێزە ڕاستڕەوەکان، تەنانەت بەشێک لە کۆماریخوازان و ناسیۆنالیستەکان، وەک ئەوانەی بەم دواییە “جاڕنامەی ناسیۆنالیستی ئێران”یان بڵاوکردەوە، یەک ئامانج و ستراتیژ پەیڕەو دەکەن، هیچیان بەهۆی هەڵە یان هەڵسەنگاندنی جیاواز یان نەبوونی نییە لە ئەزموون و هتد، کە ئەو جۆرە هەڵوێستانە دەگرنەبەر. بەرژەوەندی بزووتنەوەکە و ئەو چینەی کە نوێنەرایەتیان دەکەن ئەو جۆرە دەخوازێت.

هێزە ڕاستڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆن، بەتایبەتی شاخوازەکان و ناسیۆنالیستەکان و تەنانەت بەشێک لە کۆمارییەکانیش، هەوڵدەدەن بە کەمترین گۆڕانکارییەوە بەم شۆڕشەدا تێپەڕێنن. و دیسانەوە، مەکینەی حکومەت، بە هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و بیرۆکراسی و سەرووی خەڵکەوە، تەکنۆکراتەکان و “خاوەنکارەکان” کە ناوێکی دیکەیە بۆ خاوەن سەرمایەکان، لەپێشینەی کاروبارەکان دابنێن. ئەوان دەیانەوێت حکومەت لە سەرووی خەڵکەوە و لە سەرسەری خەڵک، حکومەتی لە سەدا یەکە مفتەخۆرەکان بپارێزرێت.

هەر بۆیە هەوڵی شێواندنی شۆڕش دەدەن، ددانی بکێشن و بیکەن بە گواستنەوەی بەرپرسان و دواتر دەڵێن، باشە، کۆتایی هات، کۆماری ئیسلامی نەما، بڕۆنەوە بۆ ماڵەکانتان و کارەکە بۆ ئێمەی شارەزا و خاوەنکاران و شازادەکەیان بەجێبهێڵن! ئەمە ستراتیجی هێزە ڕاستەکانە. هه موو ئه و هه ڵوێستانه ی که باسمان کرد،

هەر له ناوهێنانی ئه و هێزانه ی که له گه ڵ کۆماری ئیسلامی شه ڕیان کردووه به تیرۆریست، تا دژایه تی کردنی دروشمی “نه دەبەخشین و نه له بیری ده که ین” و جه ختکردنه وه له هێڵی سووری یه کپارچه یی خاک و دژه کۆمۆنیست و جه ختکردنه وه له سه ڕ شۆڕشی میللی و یەکێتی نیشتمانی و ئاسایشی نیشتمانی هتد هەموو ئەنجامەکانی ئەم ستراتیژییە گواستنەوەیە بە کەمترین گۆڕانکاری. ئەوان هەوڵ دەدەن تا دەتوانن دەست و قاچی شۆڕش ببڕن و بیخەسێنن، لە چوارچێوەی ناسیۆنالیزم ومیللیەت و مێژوو پەرستی و خاک پەرستیدا بیشێوێنن، بەڵکو بتوانن ماشێنی دەوڵەت بپارێزن.

دەزانن لە بنەمادا ڕەزا پەهلەوی و هێزە ڕاستڕەوەکان بە گشتی نەک هەر دڵخۆش نین بە شۆڕش، بەڵکو بە ئاژاوە و توندوتیژی دەزانن. ئەم پلانانەی کە بۆ قۆناغی بەناو ئینتقالی دەیهێنن، لەبەر ئەوە نییە کە دەیانەوێت شۆڕش لەم قۆناغەدا بە خواستەکانی خۆی بگات. بەپێچەوانەوە لەو قۆناغەی کە کۆماری ئیسلامی نەماوە و حکومەتی داهاتوو هێشتا سەقامگیر نەبووە، دەیانەوێت تا دەتوانن لە پارێزگاری لە سیستەمی هەبوو بکەن، بیگەڕێننەوە، زیندووی بکەنەوە و حکومەتێکی سەروو خەڵکی و سەرووتر لە خەڵک پێکبهێنن. ئەمە تەواوی چیرۆکەکەیە. هەڵە نییە، بەرژەوەندییەکانیان ئاوا دەخوازێت.

حەسەن ساڵحی: دوا پرسیاری من ئەوەیە، کە لە بەرانبەر  ئەو هێزە ڕاستڕەوانەدا هێزە چەپەکانی وەک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئەرکیان چییە؟

حەمید تەقوایی: بێگومان دەتوانم سەبارەت بە ئەرکەکانی حزبی خۆمان قسە بکەم و هیوادارم ئەوانی تریش هەمان هێڵ پەیڕەو بکەن.
ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە نیشانی بدەین کە چۆن هێزە ڕاستڕەوەکان لە شەڕی دژی کۆماری ئیسلامیدا بەرد هەڵدەدەن و ئاستەنگ دروست دەکەن.

باسەکە لەسەر ئەوە نییە کە دوو ستراتیژ بۆ ڕزگاربوون لە خراپەی کۆماری ئیسلامی هەیە. یەکێکیان ستراتیجی چەپ کە دەیەوێت هەر جۆرە دیکتاتۆریەتێک، ماشێنی حکومەت سەروو خەڵکی، لاببرێت و خەڵک خۆی، شوراکانی خەڵک، دەسەڵات بگرێتە دەست، ئەوی دیکەیان ستراتیژی ڕاستە کە دەیەوێت دەسەڵات و ئامێری حکومەتی یەک لەسەدەکان بپارێزێت. ئەمەی دووەمیان ستراتیژی شکستە. واتە جیاوازی لە سەر شێوازە جیاوازەکانی ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکو لە بوون و نەبوونی کۆماری ئیسلامیدایە. شێواندنی شۆڕشی ئێستا بۆ بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی نیشتمانی تەنیا دەتوانێت ببێتە هۆی سەقامگیربوونی کۆماری ئیسلامی. واتە ئەگەر گریمانە بکەین ئەو هێڵەی کە ڕەزا پەهلەوی نوێنەرایەتی دەکات دەبێتە جەماوەری و زاڵ بێت، شۆڕش تێکدەشکێت و کۆماری ئیسلامی دادەمەزرێت. پێویستە ئەم ڕاستییە بە کۆمەڵگا بوترێت.

با ئەوەش بڵێم کە بە شێوەیەکی بابەتیانە و واقیعبینانە ستراتیژ و تەواوی باوەڕ و سیستەمی بەهاکانی ڕاست لە کۆمەڵگادا جێگەیان نییە، شۆڕشی ژن ژیان ئازادی زۆر ڕوونتر وئاشکراتر و ڕادیکاڵتر.لە وانە ئامانجەکانی خۆی دەناسێت و دەشێوێنێت ڕۆحی پێکهاتنی ئەم شۆڕشە بە واتای وەڵامدانەوەی ئەرێنی کۆمەڵگا بۆ ئەو هێڵ و سیاسەتە ڕادیکاڵەیە کە حیزبەکەمان هەمیشە ئاڵاهەڵگری بووە. هەر لە خەباتی بەردەوامی دژی حیجاب و ئیسلامی سیاسییەوە تا دەگاتە جەختکردنەوە لەسەر ژنانە بوونی شۆڕش و تەنانەت ناوی “شۆڕشی ژن” کە ئەمڕۆ بووەتە جیهانی، بەشێکە لە مێژووی خەباتی حیزبەکەمان. کۆمەڵگا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر چەپ تر و ڕادیکاڵتر دەبێت و لە ڕاستیدا دۆخەکە بە قازانجی سیاسەت و ستراتیژی ئێمە کۆمۆنیستەکان دەڕوات. بە پشتبەستن بەو هەلومەرجە لەبارە ئامانجمان بەهێزکردن و قووڵکردنەوە و فراوانکردنی شۆڕشی هەنوکەو ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامییە و هەر بۆیەش پابەندین بە بەردەوامی ڕەخنەگرتن و ئاشکراکردن و گۆشەگیرکردنی هەر هێزێک کە بەم شێوەیە ئاستەنگ دروست بکات.
١٣ی ئەپرێلی ٢٠٢٣

Leave A Reply

Your email address will not be published.