بۆچی ژنانی کرێکار لەڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتیەکاندان لە فەرەنسە؟

0
ژنان دەڵێن:” کاردەکەین تا بەلادادێین. ژنان تووڕەن، هەموو تووڕەن”.
ئەمە پرسیارێکە رۆژنامەی گاردیان لەسەردێری وتارێکیدا نووسیویەتی و دەڵێ بۆچی ژنان لە پێشەنگی ناڕەزایەتیەکاندا.
لە نارەزایەتیەکانی ئەم دواییەی کریکاران و کەمدەرامەتانی فەرەنسە ژنان تیایاندا پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری ئەو نارەزایەتیانە بوون. ئەوان بوون کە ڕیزی پێشەوەیان گرتبوو و گۆرانی و سروودیان دەخوێند و بەدەنگێکی بەرز بوونی خۆیان سەلماندبوو. سەماو گۆرانی وهوتافی ژنانی کرێکاری بێدەرەتان زاڵ بووبوو بەسەر دەنگ و هوڕەی ئۆتۆمبیلی پۆلیس و تەقەتەقی گازی فرمێسک ڕێژ و دەنگ وهەرای پۆلیس و هێزەئەمنیەتەکانی دەوڵەتی ئیمانوئێل ماکرۆن .
بەپێی یاسای نوێی فەرەنسا تەمەنی خانەنشینی لە ٦٢ سالەوە بەرزکرایەوە بۆ ٦٤ ساڵ ئەمەش تووڕەیی لەنێو خەڵکی کریکار وکەمدەرامەتی فەرەنسی دا دروستکردوە هەربۆیە دەستیانداوەتە ناڕەزایەتی و مانگرتن وتەنانەت کاری توندوتیژی لەسەرتاسەری فەرەنسادا.
ئەوەژنانی کرێکار و کەمدەرامەتی فەرەنسان کە مووچە و هەقدەستێکی کەمیان هەیە و باری سەنگینی ئەم بریارە تازەیە دەکەوێتە سەرشانیان. وە ئێستا دەبێت زیاتر کارکەن و تەنانەت لە پیاوانی کرێکاریش زیاتر کارکەن بۆ بڕێکی کەمتری خانەنشینی.
ژنێکی ٥٦ ساڵە دەڵێ: ”ئەگەر ژن بیت لە فەرەنسا دەبێت بێیتە سەرشەقام و ناڕەزایەتی دەربڕیت”. ژنانی کرێکار هەقدەست ومووچەیەکی کەمتر وەردەگرن لە بەراورد بە پیاوانی کریکار هەر بەو پێ یەش بڕی خانەنشینیەکی کەمتر. یەکێکی تر لە ژنانی کریکار دەڵێ: ئەم یاسایە هیچ ڕێز وحەرمەت دانانێ بۆ ژنانێکی کرێکار کە دەرامەتیان لە خوارەوەیە و نیو کات کاردەکەن. بەپێی ئاژانسی ئاماری ”ئین سی” مووچەی ژنان لە بەراورد بە پیاوان بە رێژەی لەسەدا ٢٢ کەمترە و لەسەدا ٤٠ یش لە بڕی خانەنشینی پیاوانی کرێکار کەمترە.

 

لەبەر ئەوەیە کە ژنان لەپێشەوەن لەم ناڕەزایەتیانەدا چونکە ژنانی کرێکار ئەم یاساو بڕیارە بە سزا لەقەڵەم دەدەن . ژنە نووسەرێک دەنووسێت کەئەم خانەنشینیە نابەرابەریەکانی لە مووچەدا زیاتر خستەڕوو وە پیشاندا.
ناڕەزایەتیەکان هەر بەردەوام دەبن و ژنان و پیاوانی کریکار واز لە داواکاریەکانیان ناهێنن. کرێکاریکی تر دەڵیت: ژنان دبێت زیاتر و سەختتر کارکەن و بۆپارەیەکی کەم”.
لەبەرئەوە زۆر گرنگە ئەم یاسایە شکستی پێ بهێنرێ، چونکە لەقازانجی هەموو لایەکە بەتایبەت کرێکاران و سەرخستنی ئەم نارەزایەتیانە سەرکەوتنە بۆ گشت کرێکاران لە هەموو کونجێکی ئەم دونیایەدا.
ئامادەکردنی سالار حەمەسەعید
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣
Leave A Reply

Your email address will not be published.