لەفەڕەنسا ١ی ئایار، لەلایەن کرێکاران و ڕێکخراوە کۆمۆنیست وچەپەکانەوە بەرز ڕاگیرا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / فەرەنسا
پیرۆزبێت ١ی ئایار ڕۆژی تێکۆشانی هاوپشتی جیهانی کرێکار
لەفەرەنسا لەلایەن سەندیکاکانی کرێکاران وڕێکخراوە وحیزبە کۆمۆنیست و کرێکاری و چەپەکانەوە بەشێوازی فراوان بەشداری خۆپیشاندانیان کرد لەسەرجەم شارەکانی فەرەنسا لەڕۆژی ١ی ئایار ،

لەم خۆپیشاندانەدا خواست وداواکاریی یە سەرەکێکانیان بریتی بوون لە .
١_ڕاگڕاگرتنی پڕۆژەی بەناو چاکسازی کە دژایەتی بەرژەوەندی مافەکانی کرێکاران و خانەنشینان دەکات.
٢_نابێت تەمەنی خانەنشینکردن زیاد بکرێت پێویستە لەتەمەنی ٦٢ ساڵی زیاتر نەبێت
٣_پێویستە کەمترین هەقدەستی مانگانەی کرێکاران بکرێتە ١٢٠٠ یۆرۆ
٤-پێویستە هەقدەستی ژنان یەکسان بکرێت بەهەقدەستی پیاوان
هەرەها چەندین داواکاری وخواستی تر بەرزکراوەتەوە.


