لەسێدارەدانی خەڵک بەهۆی بەشداری خۆپیشاندانەکان لەئێران لەزیادبووندایە ! On کانونی یەکەم 28, 2022 0 Share ئەڵتەرناتیڤی شورایی \ دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران لەجیاتی وەڵامی خواست وداواکارییەکانی خەڵکی ناڕازی بداتەوە هەوڵدەدات ملهوڕانە وبێ بەزەیانە خەڵک سەرکوت بکات ،هەر بۆ ئەومەبەستە رێژەی لەسێدارەدانەکان زیاد دەکات. لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا. بەپێی دواین ئامار تائێستا ٤٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە هەروەها بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی داکۆکی لەمافەکانی مرۆڤ ١٠٠خۆپیشاندەریش مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە. ئەم زانیارییانە لە پێگەی ھەواڵی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاوبۆتەوە ” ٤٧٦ کەس لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە کە ٦٤ کەسیان منداڵن و ٣٤ کەسیشیان ژنن، کە زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، سنە، تاران و مازەندەران بووە”. هەروەها بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێکردووە ١٠٠ خۆپیشاندەری دەستگیرکراو رووبەڕووی مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە. بینینەکانی بابەت: 8 0 Share FacebookTwitterGoogle+ReddItWhatsAppPinterestEmail