ئەوتێرۆریستەی لە فەرنسا هێرشی کردە سەر کۆمەڵەی کولتوری ئەحمەد کایا پێشێنەی تاوانکاری هەیە و ڕەگەزپەرستە !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی \
داواکاری گشتی پاریس ئاماژە بەوە دەکات لە ھێرشەکەی پاریسدا بۆسەر ناوەندی کورد ٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣ کەس برینداربوون
ئەو هێرشە لە ٢٣-١٢-٢٠٢٢ بە شێوەی چەکداری کرایە سەر کۆمەڵەی کولتوری ئەحمەد کایا لە شاری پاریسی فەرانسا هەروەها
هاوکات لە گەڵ ئەم هێرشە رستورانێکی کوردان و سەرتاشخانەیەکیش لە هەمان کۆڵاندا کرایە ئامانج .
بەگوێرەی زانیاری یەکان سێ کەس بوونەقوربانی و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ناسنامەی قوربانییەکان بریتی یە لە:
١-ئامینە کارا ناسراو بە ئەوین یەکێک لە پێشەنگانی تەڤگەری ژنانی کورد
٢-هونەرمەندی کورد، میر پەروەر
٣-عەبدولڕەحمان کزل.
لەدوا ڕاگەیاندنی دادگایی پاریس دا ئەوە خرایە ڕوو کە تاوانبارەکە دەستگیر کراوە و دەرکەوتوە کە پێشتر کاری تاوانکاری ئەنجامداوە ولەدادگا سزا دراوە ئەوا ئەم جارەش خرایە زیندانەوە .