ئایدا ڕۆستەمی خانمه پزیشكێکی ڕۆژههڵاتی کوردستان کە دڵسۆزانە لەسەر خیابان چارەسەری بریندارەکانی دەکرد ، تیرۆر کرا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
بەپێی سەرچاوەکانی ىڵاوکراوەی میدیاکان یەکێک لە پزیشکەکان بەردەوام لەسەر خیابان و ماڵ به ماڵ دهگهڕا و خۆپیشاندەرە بریندارهكانى چارهسهر دهكرد، دواى چونى بۆ شارى مهاباد لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ، لهلایهن هێزه ئهمنییهكانى ئێران له ئەو شاره تیرۆرکرا .
پاش کوژرانی ئایدا ڕۆستەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مهاباد، وەک هەمیشە دەستیان بە بڵاوکردنەوەی پڕپاگەندەی ژەهراوی لەدژی ئەو مرۆڤە خۆبەخش ومرۆڤ دۆستەیان بڵاوکردەوە دەسەڵاتدارانی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ناوبراو “خۆی کوشتووە”، بەڵام سەرچاوە پزیشکییەکان و هەروەها ماڵپەری (ئێران ئینتەرناشناڵ) ئەوەیان دوپاتکردەوە کە ئەو پزیشکە کوردە “کوژراوە”.
لەبارەی شێوازی گیان لەدەستدانەکەیەوە، سەرچاوە پزیشکییەکان باس لە ئەوە دەکەن، کە ئایدا ڕۆستەمی بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێکی بەهێز بە سەریدا گیانی لەدەستداوە، لە کاتێکدا کە دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن: “ئایدا لە شوێنێکی بەرزەوە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.
لەلایەکی دیکەشەوە ئاژانسی هەواڵیی (میزان)ـی دەزگای دادوەریی ئێران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە کوشتنی ئایدا ڕۆستەمی ڕاگەیاند.
لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لە 16ـی ئەیلولەوە ئەو خانمە پزیشکە کوردە هاوکاریی پزیشکی بۆ بریندارانی مانگرتوو لە دەرەوەی نەخۆشخانە دابین کردووە.
ڕۆژی١٢ـی کانونی یەکەم کاتژمێر ٧ی پاشنیوەڕۆ ڕۆستەمی دوای تەواوبوونی دەوامی کارکردنی پەیوەندیی بە دایکییەوە کردووە، پاش ئەم پەیوەندییە ناوبراو دیار نەماوە.
ڕۆژێک دواتر بنکەی پۆلیس بە خێزانەکەی ڕۆستەمییان ڕاگەیاند کە کچەکەیان لە ڕوداوێکدا گیانی لەدەستداوە، بەڵام کاتێک خانەوادەکەی چون بۆ بینینی تەرمەکەی، بۆیان دەرکەوت کە چاوێکی ئیدا وشک بووە و ڕوخسار و دەستیشی شکاوە.
ئەم ڕژێمە زۆر دڕندانە وەڵامی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندەران دەداتەوە بەردەوام هەڵسوڕاوان وبەشداربووانی خۆپیشاندانەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەربەڕژێمی ئیسلامی تەقەیان لێ دەکرێت ودەکوژرێن وبریندار دەکرێن یان ڕاپێچی زیندانەکان دەکرێن دواتر سیناریۆیان بۆسازدەکەن وچیرۆکی دروستکراویان بۆساز دەکەن دواتر بەشێکیان لەسێدارەدەدەن و بەشێکیشیان لەزیندانەکان بۆ درێژماوە ڕادەگرن .
بەگوێرەی زانیارییەکانی بڵاوکراوەکان لەسەرەتایی خۆپیشاندانەکانەوە بۆ ئەم بەروارەی ئەمرۆ بەم جۆرەیە \
-٤٩٣کەس کوژراون
-٦٨ مناڵ کوژراون
-١٨،٤٢٤ کەس زیندانیکراون
-٦٢ کەس لە هێزە ئەمنی یەکان کوژراون .
هەموو ئەو فشارو کردەوە دژە ئینسانیانە بۆ ئەوەیە کە پاشکشە بە هێزی نارەزایەتی یەکانی خەڵکی ئێران وکوردستان بکات بەڵام ڕۆژ دوایی ڕۆژ هیزوئیرادەی ئینسانی خەڵکی ناڕازی بەهێزتر وکاریگەر تر دەبێت لەخۆ ڕێکخراوکردندا.
