( هەرێمی دیکتاتۆرەکان )
دیکتاتۆرەکان کێن ….؟
دیکتاتۆرەکان و بڕواکانیان …..
دیکتاتۆرەکان بڕوایان بەهەڵبژاردن نییە !
دیتاتۆرەکان بڕوایان بەپەرلەمان نییە !
دیکتاتۆرەکان بڕوایان بەحوکمەت نییە !
ئێستا ئەم پرسیارە دروست بوو لام …؟
ئەی کەواتە بڕوایان بەچییە…؟
بڕوایان تەنها بەخۆیان و بەخیزانە دیکتاتۆرەکەیانە ،
زۆرم بەلاوە سەیرە بە ئێستاشەوە خەڵکان هەن لەم هەرێمی ئاخر زەمانەیەدا داوای هەڵبژارن دەکەن لەدیکتاتۆرەکان ، وە بەم بەناو پەرلەمان و حوکمەتە کارتۆنییە دەڵێن حوکمەت و پەلەمانی کات بەسەرچو کەحوکمەت و پەرلەمان هەر بونیان نییە لەم هەرێمەدا ، ئەمەش بۆ مەژخوڵکردنێ خەڵکی دەکەن ؟ بەشتی لاوەکییەوە ،
من دەڵێم هەر زۆر عەیبەیە
بەشداری لەهەڵبژاردنە گاڵتەجاڕیەکانی ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆرەکاندا بکەیت ،
لەمەش زۆرعەیبەتر ئەوەیە کە ببیت بەئەندام بەپەرلەنماری بەناو پەرلەمانی دیکتاتۆرەکان و موچەی خەیاڵی و موچەی حەرام وەربگرت ،
یان بەشداری لەبەناو حوکمەتی دیتاتۆرەکاندا بکەیت ،
بەمەش درێژە دەدەیت بەدەسەڵەتی دیکتاتۆرەکان پێی بزانیت یان نەزانیت بەشداریت لەزوڵم و ستەم و تاوانەکانی دیکتاتۆرەکان بەم دوو خێزانە دیکتاتۆرەی لای خۆشمانەوە،
لەکۆتایدا….. ؟
هەر وەک دیکتاتۆرەکان تاوان باریت .
هونەرمەند بورهان مەجید
