ڕاگەیاندنی کرێکارانی سۆشیالیستی خوزستان، پیشەسازی بۆری ئەهواز خەڵکی خەباتکار و ژنان و کرێکارانی ئازادی خوزستان!

0
ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر شەقام بەشێکە لە مافە بنەڕەتییەکانمان بەبێ هیچ ڕێگریەك بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و خەبات بۆ پاشەكشەپێكردنی ماکینەی ستەمکاری بۆ دواوە.
ئێستا خەڵکی زیاتر لە سەد شاری ئێران هاتوونەتە گۆڕەپانی خەبات و ناڕەزایەتی؛ ھەروەھا ڕای گشتی لەسەر ئاستی جیهان جەخت لەسەر مافی ئازادیمان دەکات لەسەر شەقامەکان.
خەڵکی خوزستان بەرانبەر سەرکوتەکانی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ مەحکوم کردنی كوشتنی خۆپیشاندەران و ئەو تاوانانەی ڕژێم ئەنجامی داوە، ھاوسۆز و یەكڕیزانە لەگەڵ خەڵکی ھەموو ئێران داوای ئازادکردنی هەموو ئەو کەسانەین کە دەستبەسەرکراون.
ڕۆژی شەممە ١ی تشرینی یەكەم لەگەڵ خەڵکی ئێران پێکەوە ناڕەزایی دەردەبڕین. ئێمە کرێکارانی پێشڕەوی خوزستان بانگهێشتی خەڵکی ئازادی خوزستان دەکەین بۆ بەشداریكردن لە بزووتنەوەی سەرتاسەری و مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین. ھەروەھا دەشمانەوێت گەنجانی خوزستان بەشداری ناڕەزایەتی لاوان بکەن لە سەرتاسەری ئێران.
لەم ڕۆژەدا پشتیوانی لە مانگرتن و ناڕەزایەتی لە کارگە و شوێنەکانی کار لە خۆزستان دەکەین هەروەها بەردەوامین لە خەبات بۆ ئازادی و دژی سەرکوت و کوشتن و دەستگیرکردنی گەنجان و کەسانێک کە خوازیاری دادپەروەری و یەکسانین.
کرێکارانی پێشڕەوی خوزستان، دروستکردنی بۆری ئەهواز
Leave A Reply

Your email address will not be published.