ئامێری مرۆڤ یان مرۆڤی ئامێری؟
ئومێد قەرەداغی
له چه‌ند رۆی رابروودا ، ته‌نها له‌م سێ پارێزگایه‌ی هه‌رێم ، زیاتر له 3200 كه‌س مۆبایلی ئایفۆنی14ی كڕیوه ، نرخی ئایفۆنیك به زیاتر له 1900 دۆلار فرۆشراوه ، ئه‌مه له كاتێكدا له خودی كۆمپانیای ئه‌پڵدا نرخی هه‌مان مۆبایل 1199 دۆلار بوه ،
به تێكرا به به‌های زیاتر له 6 ملیۆن ئایفۆن فرۆشراوه ، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وانه‌ی ئه‌م مۆبایله‌یان كڕیوه هه‌موو كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند نین، به‌ڵكو كه‌سانی هه‌ژاری زۆری تێدایه ، هه‌یه بۆ بژێوی ژیانی خاوه‌نی ماتۆر سكیل بوه و ماتۆره‌كه‌ی فرۆشتوه و ئایفۆنی پێكریوه ، هه‌یه له چوار شوێن قه‌رزی كردوه و ئایفۆنێكی كرێوه ،
گه‌نجێكیش له هێندستان گورچیله‌یه‌كی خۆی فرۆشت بۆ كرینی ئایفۆنێكی 14
لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئه‌م عه‌ودالبوونه به دوای ئایفۆندا بۆچی؟
چی وا ئه‌كات مرۆڤێك كه‌ره‌سته‌ی په‌یداكردنی بژێوی خۆی بفرۆشێت و ئایفۆنێكی پێ بكرێت ؟ چی وا ئه‌كات له قورسترین دۆخی هه‌ژاریدا مرۆڤ په‌نا بۆ فرۆشتنی گورچیله‌ی ببات بۆ كرینی ڤێرژنێكی تازه‌ی ئایفۆن ؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌بێت له سروشتی سه‌رده‌مێك تێ بگه‌ین كه مرۆڤ له‌ژێر هه‌ژموونی میدیا و ریكلامی بازرگانیدا بوونێكی راسته‌قینه و ئیراده‌گه‌ری نامینیت ، پێشتر له ئابووری كلاسیك‌دا ده‌واترا ( به‌كاربه‌ر گه‌وره‌ی بازاره)،
به‌و پێیه‌ی به‌كاربه‌ر پاره‌ی پێیه و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ران پێویسته له‌ژێر خواستی به‌كاربه‌ردابن ، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا به‌رهه‌مهێنه‌ر له رێگای ماكینه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی ریكلامه‌وه ده‌ستیگرتوه به‌سه‌ر عه‌قڵی به‌كاربه‌ردا ، خواستی كڕینی به‌كاربه‌ر ئاراسته ئه‌كات ، ته‌حه‌كوم به ستایلی ژیان و خه‌رجیه‌كانییه‌وه ئه‌كات ، له رێگای ریكلامه‌وه گه‌لێك كاڵا ئه‌كرێت به جۆرێك له بت كه ده‌بێ هه‌موان شوینی بكه‌وین ، ئایفۆن یه‌كێكه له‌و كاڵایانه ،
ساڵه‌هایه ئایفۆن نه‌ك ته‌نها وه‌ك ماركه‌ی ماركه‌كان و نموونه‌ی هه‌ره ئاستبه‌رزی ته‌كنه‌لوژیا وێنا ئه‌كرێت ، به‌ڵكو وه‌ك سونبولێك بۆ جیاوازی چینایه‌تی ئه‌خرێته روو ، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئایفۆن كراوه به هێمایه‌ك چینێكی ئه‌ریستۆكراتیه‌تی جیهانی ،
به ره‌مزێك بۆ پێگه‌ی و راده‌ی خۆشگوزه‌رانی و ده‌ستراگه‌یاشتن به پێشكه‌وتوترین ته‌كنه‌لوجیای دنیا، ئه‌و وه‌همه كراوه‌ته جۆرێك له راستی ئه‌وه‌ی ئایفۆن به‌كاردێنیت ده‌بێته لینیكَكی له‌گه‌ڵ ئه‌و چینه باڵایه بۆ دروست ئه‌بیت ، هه‌ست به پێگه‌یه‌كی زیاتر و شكۆمه‌ندییه‌ك ئه‌كات ، هه‌ربۆیه گه‌نجێك ئاماده‌یه باوكی ناچار بكات به چه‌ندین قه‌رز ، ئاماده‌یه سه‌ده‌ها دۆلار زیاده بدات ، ئاماده‌یه به‌شێك له جه‌سته‌ی بفرۆشی بۆ كرینی ئایفۆنێك……
ئیدی ئێمه له سه‌رده‌مێكداین، ته‌نها ئێمه ئامێره‌كان به‌كار ناهێنین ، به‌ڵكو ئامیره‌كانیش ئێمه به‌كارده‌هێنن ، ئیمه ته‌نها بینه‌ری ریكلامی ناو ئامیره‌كان نین ، به‌ڵكو ریكلامه‌كانیش له‌ناو ئێمه‌دا نیشته‌جێ ئه‌بن ، بێ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت یان نه‌ماوێ، بۆ ئه‌م كالاو و ئه‌وكاڵا ، بۆ ئه‌م ستایلی ژیان و ئه‌ویتر ، ده‌بینه مرۆڤێكی پابه‌ند و ئاراسته‌كراو، ئه‌مه‌یه چیرۆكی سه‌ره‌ده‌می نوێی سه‌رمایه‌داری ، سه‌رمایه‌داری به‌كاربردن .
#ئایفۆن #دۆلار #ئابووری