لە یادی کۆچی سەرکردە« ھۆشی منە»….
کۆسەڵان حەمە ڕەشید
53ساڵ لەمەوبەر لە 2ئەیلولی ساڵی 1969دا ھۆشی منە ناسراو «مام ھو»کۆچی کردو دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و یەکێک بوو لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی شۆرشگێری جیھانی و دامەزرێنەری حزبی شیوعی ڤێتنامی و بنیاتنەری سۆشیالیزم لەووڵاتی ڤێتنامدا..
ھۆشی منە لە خێزانێکی ھەژاردا لەدایک بووە و بە ژیانێکی گوێرایەڵی ژیاوەو کاری کردووە بۆ ئازاد کردن و یەکگرتنی ڤێتنام لە ژێر سایەی شیوعیدا و توانی داگیر کەری ژاپۆنی و فەرەنسی و خراپترین ئیمپریالیزمی ناسراو بە مێژوو ببەزێنێت.. ھۆشی منە لە ھەمان کاتدا نوسەرو شاعیرو ڕۆژنامە نوس بووە،چەندین پەرتوک وووتارو ھۆنراوەی بە زمانی چینی وڤێتنامی وفەرەنسی نوسیوە..
ھەروەھا بیرۆکەی خەباتی بزاڤی ڕزگار خوازەکانیان ھەبووە لەسەرتاسەری جیھاندا ،لەوانە بەرخودانی فەلستینی وبەرەی بەرھەڵستی نیشتمانی لوبنانی..
پێش کۆچی سەرکردەی شۆرشگێری ڤێتنامی ھۆشی منە ،ئەم وەسیەتەی کردووە لە ١٠ ئایاری ساڵی ١٩٦٩دا.
ژیاننامەی «ھۆشی منە »

بەبۆنەی ٥٣ ساڵەی مەرگی ئەم سەرکردە شیوعیە مەزنە ڤێتنامیە.،کەلە ڕێكەوتی ١٩٦٩/٩/٢دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت…. وەسیەت نامەکەی ھۆشی منە بۆ گەلی ڤێتنام….
من بە درێژایی تەمەنم خزمەتی شۆرشم کردووە و شانازیش بە گەشەی جوڵانەوەی شیوعی و بزوتنەوەی کرێکاری جیھانیەوە کردوە،بەڵام زیاتر ئازار بەخشتر دەبم بۆ ئەو جیاوازیانەی کەلەنێوان پارتە شیوعیە خوشکەکاندا دروست بووەو درز کەوتۆتە نێوانیان ..
دەمەوێت حزبەکەمان ھەموو ھەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ و بەشداریەکی کاریگەر بکات بۆ ھۆکاری یەکگرتنەوەی دەستە خوشکەکان لەسەر بنەمایی فکری مارکسیزم لینینزم و وانترناسیۆناڵیزمی پرۆلیتاریا کە بەھۆی ئەقڵ و ناکۆکیەوە ڕابەری دەکات..
من بەدڵ رەقانە قەناعەتم بەوەھەیە کە حزبە شیوعیە خوشکەکان یەک دەگرنەوە.. من بەھەموو ژیانم بەگیان وجەستەی خۆمەوە خزمەتی ووڵات وشۆرش و گەلم کردووە،تەنانەت ئەگەر پێویست بوو بۆ قازانجی ئەم جیھانە ھەر چی لەتوانامدا بێت دەیکەم…
کاتێک ھەستم بەپەشیمانی کرد داوای لێ بوردن دەکەم ،تەنیا لە کاتی خۆمدا ناتوانم خزمەتی زیاتر بکەم ،دوای مردنم ھیچ مەرسومێکی زیادە سەبارەت بەپرسەو خاک سپاردن رێک نەخرێت بۆ ئەوەی کات و ووزەی خەڵک بە بێ ھۆدە بە فیرۆ نەچێت..
لە کۆتایدا خۆشەویستی بێ کۆتایی خۆم بۆ خەڵکی بە گشتی وھەموو حزب و تەواوی سوپاو ھەموو نەوەکان و کورو کچ وپێشەنگەکانم بەجێ دەھێلم.. ھەروەھا سڵاوێکی دڵرفێن بۆ ھاوڕێیان لەکورو کچان و منداڵان لە ھەموو جیھان دەنێرم کە دوائاواتم ئەوەیە با ھەموو حزبەکەمان و ھەموو ئەندامانی گەلەکەمان لە نزیکەوە بۆ دامەزراندنی ڤێتنامێکی ئارام ویەکگرتوو و سەربەخۆ و سەرفراز تێبکۆشین و ھەموویان بەشداری شایستەی خۆیان بکەن بە ھۆکاری شۆرشی جیھانی…
ھۆشی منە ١٩٦٩/٩/٢ سەرکردەی شۆرشگێری ڤێیتنامی دامەزرێنەری کۆماری ڤێتنامی سۆشیالیستی.