ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە ناڕەزایەتی ومانگرتنی سەرتاسەری لە ئێران لە دژی کوشتنی مەهسا(ژینا ئەمینی) بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

0
ژنان پیاوانی ئازادیخوازی کوردستان
هەواڵی لێدان ودواتر گیان لەدەستدانی مەهسای ٢٢ساڵ لەلایەن گەشتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامی کە بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆشە لە گەڵ خێزانەکەیدا ڕویان لە شاری تارانی پایتەختی ئێران کردبوو هەموانی ڕاچڵەکاند.
ئێستا بەهۆی ئەو تاوانە دڕنانەی هیزو دەزگا سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی وتوڕەی خەڵک بەڕێوەیە وزۆرینەی هێزو کەسایەتیە ئازادیخوازو سۆسیالیست و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ ویەکسانی ژن وپاو لەشارەکانی ئیران ودەرەوەی ئیراندا خەریکی خۆ ئامادەکردن بۆ مانگرتی گشتی ودەربڕینی ناڕەزایەتی سەرتاسەری.
هەروەک چۆن کۆماری ئیسلامی هەمیشە پشتیوانی دەسەڵاتدارانی سەرکوتگەری عێراق وکوردستان بووە و بەردەوام لەژیر هەڕەشەو توڕەی خەڵکدا دەربازی کردوون.
هەروا ئەرکی ئێمەی خەڵکی ئازادیخوازو یەکسانی خوازی عێراق وکوردستانە کە لەبەرانبەر ئەم تاوانە دڕندانەیەدا دەنگ هەڵبڕین وبەهەر شێوەیەک بۆمان گونجاوە پشتیوانی لە خەبات وتێکۆشان ومانگرتنەکانی خەڵکی ئازادیخوازی ئیران لە پێناو مافەڕەواو بەرحەقەکانیان بکەین.
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق وێڕای دەربڕینی هاوخەمی وهاودەردیمان بۆ خیزانی مەهسا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە ئەوان وسەرجەم خەڵکی ئازادی وخوازو ناڕازی ئێران ڕادەگەیەنین ولەم کۆستەدا خۆمان بە هاوبەشیان دەزانین.
وە هەر لێرەوە پشتیوانی خۆمان بۆ مانگرتنی گشتی ڕادەگەیەنین و بەهەموو توانامانەوە لەم خەباتەدا بەشدار دەبین.
نابۆ حجابی ئیجباری
دەبێت گەشتی ئیرشادو هاوشێوەکانی دەست بەجێ هەڵبوەشێنرێنەوە
یادی مەهسا (ژینا ئەمینی)ئازیز بەرزو بەڕێز بێت
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق
١٧\٩\٢٠٢٢
Leave A Reply

Your email address will not be published.