كوشتنی ئه‌نقه‌ستی مه‌هسا ئه‌مینی نه‌فره‌تی فراوانی جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته مه‌یدان!

دوای ئه‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی دژه ژن به بیانوی نه‌كردنی حیجاب له مه‌هسا ئه‌مینی (ژینا ئه‌مینی) ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵه‌یان دا و له ئاكامدا له زیندان تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوو، به داخه‌وه دوێنێ هه‌ینی مه‌هسا له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرای تاران گیانی له‌ده‌ستدا. ده‌ستبه‌جێ له شاری تاران ناڕه‌زایه‌تی فراوانی خه‌ڵكی ئازادیخواز دژ به كوشتنی ئه‌نقه‌ستی ژینا له‌لایه‌ن پیاوانی كۆماریی سێداره و ڕق له ژن ده‌ستی پێكرد.
هاوكاتیش له به‌شێكی زۆر له شاره‌كانی كوردستانیش دژ به‌م تاوانه خه‌ڵكی ناڕازی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی مه‌رگ بۆ ڕژێم و چه‌ندین دروشمی تریان به‌رزكرده‌وه.
كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر باش ئه‌زانێت كه بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان وه‌ك به‌شێكی زیندوو و مه‌زنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری كرێكار و بێبه‌ش هاتۆته مه‌یدان و نیشانه‌ی له ته‌واوی سیستم و ڕژێمه كۆنه‌په‌رست و چه‌وسێنه‌ره‌كه‌ی گرتووه.
ڕژێمێكی هار كه به زه‌بری سه‌ركوت و ملهوڕی برسێتی و نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا سه‌پاندووه، به‌جۆرێك كه‌وتۆته به‌ر نه‌فره‌ت كه ڕۆژانه ناڕه‌زایه‌تیه كرێكاری و جه‌ماوه‌ریه‌كان له به‌شێكی زۆری شاره‌كان یه‌خه‌ی پێگرتووه. ڕژێمێك كه شمشێری كۆنه‌په‌رستی دژی ژنان زیاتر تیژكردۆته‌وه، به نهێنی و به ئاشكرا له كۆمه‌ڵگه‌دا به بیانووی ملنه‌دان به یاسا ئیسلامیه دژه ژنیه‌كانی، لێدان و سوكایه‌تی و زیندانیكردن و هه‌تا له‌سێداره‌دان دژی ژنانی ناڕازی پیاده‌ئه‌كات. بێگومان ڕووبه‌ڕووی بزووتنه‌وه‌یه‌كی فراوانی ژنان بۆته‌وه كه به ملنه‌دان به پۆشینی (ڕووسه‌ری و باڵاپۆشی) و فڕێدانی له‌چكی ئیسلامی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌ها ئیسلامی و كۆنه‌په‌رست و دژه‌ژنه‌كانی ئه‌م كۆماره، سه‌رانی ڕژێمه‌كه‌ی هه‌راسانكردووه. بزووتنه‌وه‌یه‌ك به هاتنه‌مه‌یدانی ژنان دژ به ملدان به ژێرده‌سته‌یی و ژنئازاریی ئه‌م ڕژێمه و هاوكات دانی لائیحه‌ی یه‌كسانی و بوون به به‌شێك له بزووتنه‌وه‌یه‌كی فراوانتری ناڕه‌زایه‌تی دژی ڕژێم، خه‌وی له چاوی گه‌وره به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی زڕاندووه.
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و ناڕازی له دژی كێشه‌كه‌ی شلێر ڕه‌سولی له چه‌ند ڕۆژی پێشوودا و هاتنه‌مه‌یدانی ئازادیخوازانی تاران له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی كه‌سرا و شه‌قامه‌كانی تر و دواتر به‌شێك له شاره‌كان له دژی كوشتنی ئه‌نقه‌ستی ژینا ، نیشانه‌ی ئه‌و نه‌فره‌ته قوڵه‌یه له كۆماری ئیسلامی و خه‌باتێكی سه‌رسه‌ختانه‌یه كه جه‌ماوه‌ری بێبه‌شكرا و ژنان ده‌ستیان داوه‌تێ.
ئێمه له گروپی ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز زۆر به توندی تاوانی كوشتنی ئه‌نقه‌ستی ژینا ئه‌مینی ڕسوا و سه‌ركۆنه ئه‌كه‌ین.
سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینی و ته‌واوی ئازادیخوازان و یه‌كسانیخوازانی ئێران ڕائه‌گه‌یه‌نین و دڵمان له‌گه‌ڵ دڵیاندایه.
هاوكاتیش پشتیوانی بێ‌درێغی خۆمان بۆ خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و ژنانی ڕقله‌دڵ بۆ له‌گۆڕنانی كۆماری سێداره و دژه‌ژن، ڕائه‌گه‌یه‌ین و له پاڵیاندا ڕائه‌وه‌ستین.
گروپی ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز