مەهسا ئەمینی” جینا” قوربانی دەسەڵاتی ئاخوندەکان و نەریتی کۆنەپەرستی ئیسلامیە!

لە بەرواری ١٦ ی سێبتەمبەر، مەهسا ئەمینی بە پاساوی جل و بەرگی نەشیاو، دەسەڵاتی ئاخوندەکان لەئێران دەستگیری دەکەن ودواتر لەلایەن جەلادەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەشکەنجە دەدرێ وبەماوەیەکی کەم ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و دواتر هەواڵی مەرگی ڕادەگەیەنرێت…
گومان هەڵنەگرە کە هۆکاری مەرگی ناوادەی مەهسا ئەمینی و جل و بەرگ و پەیڕەونەکردنی نەریتی ئیسلامی و مل نەدانە بە یاسا جەنگەڵیەکانی دەسەڵاتی رەشی جمهوری ئیسلامی… ئێمە لە کاتێکدا کەبەتوندی ئیدانەی سەندنەوەی ژیان لە مەهسا بەهۆی نەپۆشینی جل و بەرگی دڵخوازی ئیسلامی کە رەمزی کۆیلەتییە، دەکەین.
هاوکات هاوخەمی خۆمان لەگەڵ خێزان و کەسوکار و هەموو ئینسانێکی خەم گرتوو بەم هەواڵە ڕادەگەیەنین.
هەر لێرەوە داوا لە بەرەی ئازادیخوازان و سەرجەم حزب و رێکخراوە ئینسانی و پێشکەوتنخوازەکان لە کوردستان و ئیران، و سەراسەری دنیا دەکەین کەئەو کردەوە نائینسانی و دژە ژنە ئیدانە بکەن ولەکەنار هەر کاردانەوەیەکی شۆرشگێرانەو پیشکەوتنخوازانە بۆ ڕیسواکردن و لەقادانی دەسەڵاتدارانی ئیسلامی لەئیران ڕابوەستن.

بێگومان ڕزگاری ژنان و خەڵکی زەحمەتکێشی ئێران، لەو جەهەنەمەی کە کۆماری ئیسلامی هەڵیخستوە، بەتوندکردنەوەی خەباتی شۆڕشگێرانە و یەکگرتوانەی جەماوەری ناڕازی بۆ کۆتاییهێنان بەم ڕژێمە نەگریسەوە گرێی خواردوە، تا دەستی کۆنەپەرستی و ئینسانکوژی ولەسێدارەدان و زیندانیکردنی ئازادیخوازان لەسەر کۆمەڵگەی ئێران هەڵگیرێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٦/٩/٢٠٢٢