‎نامەی شاژنێکی کورد بۆ شاژنە ئەلیزابێتی دووەم

0
‎سڵاو لەخانمی شاژن …….
‎من خانمێکی کوردم خەڵکی شاری کەرکوکم ماوەی پێنج ساڵە لەدۆخێکی خرابدا گوزەر ئەکەم لە لەندەن ، منیش وەک بەڕێزتان شاژنی ماڵی خۆم بووم و خاوەن کۆشکی خۆم بووم و دایکم ،
کاروپیشەو مووچەم هەبوو وەک تۆ ، مامۆستا بووم ماوەی ۲٤ ساڵ نەوەم پێگەیاندوە. لەڕاستیدا هەناسە سوار ببوو لەنیشتیمان، ئێوە کێشەی تێکئاڵاوتان سازکرد بۆ وڵاتەکەم بۆیە ئێمەش هەڵهاتین و نیشتیمانمان جێهێشت.
‎بەڵام ئێستا بەڕێزتان لەکۆشکی خۆتان و منیش بێ لانەم کە ژیانێکی سەخت و ئاڵۆز بەڕێ دەکەم.
‎کەسێک نیە هانای بۆ بەرم هاوکارم بێ لەم میحنەتەم ناچار بووم لەدەرگای تۆ بدەم کە خاوەن گەورەترین هێز و دەسەڵاتیت لەم وڵاتە.
‎ئێوە وڵاتی مەگنەکارتەرن خاوەن کۆنترین سیستەمی دیموکراتین بەپێی ئەو یاسایە بڕواتان بە مافی مرۆڤ بوون و پەنابەریتان بە سەربەرزییەوە هەیە بەڵام ماوەی پێنج ساڵە بێ وەڵام وێڵم لەم کووچە بۆ ئەو کووچەی غوربەت.
‎پاشی پێنج مانگ وەڵامی خانمی شاژنە ئەلیزابێت بۆ شاژنە کوردەکە :
‎سوپاس بۆ ناردنی نامەکەت و دڵتەنگم بە بیستنی هەواڵت کە لەکێشەدان، بەڵێ من شاژنی وڵاتم بەڵام بەداخەوە چارەی دەردت لای من نیە پەیوەندی بکەن بە شوێنی مەبەستەوە (هۆم
ئۆفیس).
‎لێرەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە خانمی شاژن دەسەڵاتەکانی سنوردار و کارتۆنین گەر بەمێژوودا بچینەوە دەزانین بڕیارەکانی بەریتانیا لەناو پەرلەمان دەدران و پاشان بۆ واژووی کۆتایی دەهاتنە لای شاژن و دەبوو واژۆی بکات گەر ڕازامەند بوایە یاخود نا!
‎بەڵام لەتەک هەموو ئەم دەسەڵاتە بەهێز و کارتۆنیەوەی مووچەی هیچ هاوڵاتیەکی دوا نەکەوتوە و نیوە و چارەک نەکراوە، تێچوی نەخۆشی بەتەمەن و مناڵانی خوار ۱۸ ساڵ بێ بەرامبەرە بە گشت ئیمێرجنسیەکانەوە.
‎هەڵگرانی پاسپۆرتی بەریتانی ئەزانن کەچەند بەخت یاوەریانە.
‎جوانی نامەکە لەوەدا دەبینم کە ئەم خاتوونە هێند بە بڕوابەخۆبوونەوە نامەی ناردوە کە هاوتای شاژن خۆی خەمڵاندوە هەر بۆیە شاژنیش بەڕێزەوە وەڵامی داوەتەوە ، ئەوە باش بزانن دایکی من و ئێوەش لەپێگەی خۆیدا شاژنە بە دڵنیاییەوە سەنگ و قورسی خۆت ، خۆت ئەینرخێنیت نەک کەسی بەرامبەر، ئەوەشتان بیربێ شاژنیش وەک ئێمە ژن بووە و مرۆڤ بووە و دایک بووە.
‎تێبینی/ نێرەری نامەکە خاتوو گێلاس زەنگەنەیە کچی حاکم موعتەسەم کە لەکەرکوک ماوەی ۳۳ ساڵ سەرۆکی دادگای گەورە بوو.
‎کاتی نامەکە ساڵی ۲٠٠۷ ، ئێستا خاتوو گێلاس هەڵگری پاسپۆرتی بەریتانیە.
‎سوپاس کە کۆمەڵگای کوردی خاوەن زۆر لە شاژنە بوێرەکانن .
‎ئەمەل سەعید کوردە✍️
Leave A Reply

Your email address will not be published.