پیاوانی کۆمەڵگای ئێمە بۆ لە خۆشەویستی دەترسێن؟

0
تاڤگە سابیر
ڕەنگە هیچ کۆمەڵگایەک هیندەی کۆمەڵگای کوردی لە خۆشەویستی نەترسێ و دژی نەوەستێتەوە، چونکە عەقڵیەتی پیاو سالاری لەسەر ئەو کەلتورە ڕاهاتوە،کە هەموو شتێک لە هێزدا ببینێتەوە و کار بۆ ئەوە دەکات بەردەوام بە هۆی هێزەوە زاڵ بێت بەسەر بەرامبەر هەموو شتەکانی تردا.
لەگەڵ ئەوەوی خۆشەویستی هەستێکی ئینسانی یەو پێویستی بە هێز نییەو پەیوەندیەکە لەسەر بنەمای یەکسانی نێوان ژن پیاو دروست دەبێت و هەموو هێزی دنیا ناتوانێت خۆشەویستی دروست بکات،
بۆیە پیاوی کۆمەڵگای کوردی هەمیشە دیوارێکی لە نێوان خۆی وخوشەویستی دا دروست کردوە و ترساوە و زۆر بەکەمی توانیویەتی ئەو هەستی هەیەتی بەرامبەر بە ڕەگەزی مێ دەری بڕێ و لە قوڵایی دڵیەوە و هەمیشە خۆی لە حاڵەتی وەسفکردن دا دەبینێ.
بۆیە پیاوی کۆمەڵگای ئێمە هەمیشە لە خۆشەویستی دەترسێ و زۆرجاریش بەسەرچاوەی داوێن پیسی لە قەڵەم دەدات و دژی ئازادی خۆشەویستی دەوستێتەوە و ئەو کاتە باسی خۆشەویستی دەکات ،کە مەرجەکانی خۆی تیا جێبەجێ بێ و بەرامبەرەکەی گوێڕایەلی فەرمانەکانی بێت،
ئەو کەسەی بەمانای ئەو تەقلیدیەکە خۆش دەوێت ئەگەر نا پیاوی کۆمەڵگای ئێمە تا ئەوپەڕی لە ئازادی خۆشەویستی و پەیوەندی و سۆزداری دەترسێ،چونکە خۆشەویستی لەلای پیاوی کۆمەڵگای کوردی،
کە خاوەنی کەلتوری عەقلیەتی نێر سالاریە و هیچ کات باوەڕی بە خۆشەویستی ڕەگەزی بەرامبەر نییە و خۆشەویستی وەک وشە ئەوکاتە بەکاردەهێنێ بۆ ڕەگەزی بەرامبەر کە ملکەچی فەرمانەکانی بن و خزمەت بەمانەوەی باڵا دەستی ئەو بکات ،ئەگەر نا ئەو هەمیشە ترسی لە لەدەست دانی دەسەڵاتەکەی هەیە و خۆشەویستییش ئەو باڵا دەستییە ڕادەماڵێ و لەسەر بنەمای یەکسانی دروست دەبێت.
ترسان لە خۆشەویستی و ناکامی خۆشەیستی گۆشەیەکی گەورەو بەئاسانی هەموو لایەکانی ئەو ترسە لێک بداتەوە وقسەی لەسەر بکات چونکە گۆمەڵگای کوردی لێوانلێوە لە ئازاد دان و چەوساندنەوە لە پێناوی خۆشەویستی دا.
گۆمەڵگای کوردی بەدرێژای مێژوو گۆمەڵگایەکی داخراوی خاوەنی عەقڵیەتی باوک سالاری بوەوە، ئەوەش بوەتە فەرهەنگ و لە سایکۆلۆژیەتی تاکەکاندا جێگای گرتوە،
ئەو فەرهەنگەش بەردەوام تاکەکانی راهێناوە دژی خۆشەوستی بن.کۆمەڵگای خاوەنی عەقلیەت و کەلتوری ئایینی و باوک سالاری هەمیشە تاکی دڵ ڕەق و توندوتیژ بەرهەم دەهێنێ و ئەو کۆمەڵگایەی لەسەر بنەمای عەقلیەتی پیاو سالاری بینا کرابێ وهەموو شتەکان بەمافی نێر بزانێ ، بەدڵنیاییەوە ووزەی ئەڤین و خۆشەویستی تیایدا لاوازەو ڕێگە بەگەشە کردنی نادرێت.
کۆمەڵگای کوردی بەهۆی ئەو دەسەلاتەوە بەردەوام هێزی خۆشەویستی تیایدا لاوازەو پیاوی کۆمەڵگای ئێمە لە خۆشەویستی ترساون و نەیانتوانیوە دەری بڕن.
کۆمەلگای کوردی بەدرێژای مێژوو تابەزمەنی ئێسا دەگات،کۆمەڵگایەکی داخرا و خاوەنی عەقلیەتی پیاو سالاری و خێڵەکی بووەو بەردەوام لە خۆشەویستی ترساوەو تەواوی یاساو ڕێسا ئایینی و کۆمەڵایەتیەکانی وەک دسپلینێکی پۆڵاین بەدەوری ژیان دا کێشاوە دژی هەر جۆرە ئازادیەکی خۆشەویستی و هاوسەری ڕاوەستاوە ( دیارە مەبەستم هەموو پیاوانی کۆمەڵگای کوردی نییە) کە دروست ئەوەش ئەو ترسەیە لە خۆشەویستی و خۆشەیستی بە دەست دانی دەسەڵات و باڵادەستی خۆی دەزانێ و بۆیە لە کۆمەڵگای ئێمەدا کەم نین ئەو ژنانەی لە سەر بوونی پەیوەندی خۆشەویستی دەکوژرێن و زۆر جار گۆڕونیش دەکرێن ئەوەش ئەو راستیە ئاشکرا دەکات،
کە پیاوی کۆمەڵگای کوردی چەند لە ئازادی خۆشەویستی دەترسن و دەرگای بیر کردنەوەیان بەڕووی هەستە ئینسانیەکاندا داخستوە، ڕەنگە نەبوونی خۆشەویستی و ترس وای کردوە زۆرینە پیاوانی کۆمەڵگای ئێمە هەڵگری سیفاتی توندو تیژی و دڵڕەقی بن بەرامبەر بەڕەگەزی مێێنە لە بچوکترین نەخێری ئەواندا بەڕویاندا بتەقنەوە و ئازاریان بدەن و کارەسات بخولقێنن.
پیاوی کۆمەڵگای ئێمە هەمیشە لە ترس دایە بەرامبەر ژنانو ئازادی ژنان، کەخۆشەویستی و ئازادی و هاوسەری یەکمینانە ئەو ترسەی پیاوی کۆمەڵی ئێمە بنەمایەکی مێژووی هەیە و بۆئێستا درێژ بوەتەوە و لە هەموو قۆناغێکدا بارگاوی بووە بە دیدو تێڕوانینی نوێی ئەو سەردەمەو زیاتر کردنی سنورەکانی ترس.
تا ئەو جێگایەی ژنان هۆشیاربن زنجیرەکانی کۆیلەیەتی بەرەو بچڕان دەچێت و هەستەکانی ئازادی و یاخی بوون فراوان دەبێت لەبەرامبەر ئەوەشدا پیاوان ترس و نیگەرانیان زیاد دەبێت و هەست بە لە دەستدانی هەیمەنەو دەسەڵاتیان دەکەن و ئەوەی کە ژنانیان تەنها وەک ئامڕارێک بۆ دامرکاندنەوەی ئارەزووە سێکسییەکان ،بۆیە تا ئەوپەڕی ئازادی خۆشەویستی و ئازادی ژنان دەوەستنەوە و زۆر جاریش لەناچاری داو بۆ داپۆشینی ئەوەی لە ناخییاندایە بەرامبەر بەژنان ،
دەمامکی جۆراو جۆر دەپۆشن و ڕستەی باق و بریق هەڵدەڕێژن بۆ ئەوەی ژنانی پێ فریو بدەن، تا ئەوەی باوەڕیان پێکەن کە تەجاوزی عەقڵیەتی دژی خۆشەویستیان کردووە بەڵام لە واقیدا لەو ڕوانینە خۆشەویستی گەڵاڵە نابێت و لە بەرامبەریدا بەردەم ترس لە نەستدا جێگا دەگرێ ولەبەرامبەر ژناندا ناتوانن گوزارشت لە هەستو سۆزەکانیان بکەن ،چونکە ئەوان ژنان بە ئەفسون و جادووگەر دەزانن و هەست دەکەن کاتێک خۆشەویستی بکەن ژنان کۆنترۆڵیان دەکەن و لە باڵا دەستیان دەخەن.
کەلتوری ژن کەم گرتن بنەمایەکی ئایینی هەبووە و ژنان تەنها سەرچاوەیەکی بووە بۆ دامرکاندنەوەی ئارەزووەکان پیاو ئاینیش ڕەسمیەتی بەکۆیلەبونیان داوە، کاتێک ژن وەک کۆیلە سەیر دەکرێ هیچ مانایەک بۆ خۆشەویستی نامێنێ و پیاوانی سەربەم کەلتورەش شەرم دەکەن یاخود دەترسن خۆشەویستی لەگەڵ کۆیلە بکەن.
کەلتورێک هەزاران سالە بەو ئاراستەیەدا دەڕوات و خۆی نوێ دەکاتەوە ئیدی چۆن بوار بۆ خۆشەویستی راستەقینە دەڕەخسێنێ لەسەر بنەمای یەکسانی و دڵسۆزی و وەفاداری ،چۆن ژنان وەک ئینسان قبۆڵ دەکات ئەو مافەی دەداتێ و هەموو هەستەکانی و هەلبژاردنی چارەنوسی خۆی ئازاد بێت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.