مارشی ژنان
حەمەسەعید حەسەن
یاخی به له‌و کۆمه‌ڵه‌ی
به ئینسانت نازانێ،
یاخی بە له‌و کولتووره‌ی
سووک بۆ شکۆت ده‌ڕوانێ.
یاخی به له‌و ڕێسایه‌ی
گوێ بۆ ده‌نگت ناگرێ،
یاخی به له‌و یاسایه‌ی
گۆشاوگۆش سه‌رت ده‌بڕێ.
یاخی به له دابی باو
له هه‌ڕه‌شه و زه‌بری پیاو
یاخی به له قه‌فه‌ز و
له هێزی زێڕ و دراو.
وڵاتێکی ژێرده‌سته‌ی
ڕابه بۆ ئازادیی خۆت،
قه‌ڵای وره‌ت قایم بێ
بشکێنه کۆتی ئه‌ستۆت.
ئه‌ی شاکاری خوای مه‌زن!
چاو ببڕه ئاسۆی ڕۆشن!
دڵت به ژیان خۆش بێ
هانا مه‌به بۆ مردن!
ئه‌ی ڕه‌مزی جوانسالاری
زاتی بڵندی خودا،
جوانیی خۆی له ڕێی تۆوه
پیشانی دونیا ده‌دا.
ئه‌ی جوانترین بوونه‌وه‌ر
ئه‌ی به‌خشنده و داهێنه‌ر
مل که‌چ مه‌که بۆ گوشار
خۆت مه‌ده ده‌ستی قه‌ده‌ر!
ڕابه ئه‌ی ژنی بوێر
بۆ داد و بۆ یه‌کسانی،
بۆ ژیانێ تژی بێ
له هیوا و کامه‌رانی.
*
