ژنان و بەربەستەکانیان لە ئێران
وەنەوشە کەریمزادە
بارودۆخی ژنان لە ئێران مێژوویەکی پڕ لە ھەوراز و نشێوی بۆ، مێژوویەک کە ئەو ھەورازو نشێوەی بە مانای باشتر بوونی دۆخی ژنان لەو وڵاتە نەبوو و زیاتر ئاسایی کردنەوەی سەرکوت کردن و زەبروزەنگی ئەوان ئەژمێردە دەکرێ، ھەڵبەت ئەوە لەبیر نەکەین کە ئەو بارودۆخە تەنیا ژنانی ئێران ناگرێتەبەر و بە درێژایی مێژوو ژنانی تەواوی دونیا لەگەڵ ئەو دۆخە دەست و پەنجەیان نەرم کردوو چ لە وڵاتانی پێشکەوتوو و چ لە وڵاتانی دواکەوتوو و ژنان ھەردەم ھەوڵی خۆیان داوە کە لە سەر مافەکانیان دەنگ ھەڵبرن و تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بوون بەڵام ژنانی ئێران و جیاوازن و تاکوو ئێستا بەردەوام لە ھەوڵ دابوون بەڵام بە بچووکترین مافی خۆیان نەگەیشتوون ژنانێک کە لە ژێر دەسەڵاتداری حکوومەتی ئیسلامی و تەواو دیکتاتۆری دان کە ھەر لە سەردەمای ھاتنەسەرکار تەواوی ھێزی خۆی خستەسەر سەرکوت کردنی ژنان و تاکوو ئێستا و زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەردەوام ژنانی خستووتە ژێر گۆشارەوە و بە بەھێزکردنی پیاوسالاری لەو وڵاتە چ بەخۆی و چ شێوازی پیاوسالاری بە سەر ژنان لە دوو لایەنەوە زەختیان داوەتە سەر ژنان و کچان، بەڵام ژنانی ئێرانیش وەکوو ژنانی وڵاتانی تر بە بوونی ئەو ھەموو زوڵمە ھیچکات بێدەنگ نەبوون و بەربەرەکانیان لەگەڵ ئەو دوو دەسەڵاتە کردوو( حکوومەت، پیاوسالاری).
لێرەدا بە کورتە سەرکردنەوەیەکی مێژوو لە ئێران ئاماژەیەک دەکەین بەسەر بارودۆخی ژنانن ھەر لەسەردەمای ھاتنەسەرکاری ئەو حکوومەتە تاکوو ئێستا، بێ گومان دۆخ، جێگەو پێگەی ژنان سەرچاوە دەگرێ لە چەشنی حکوومەتەوە دەبێ یانی حکوومەتەکان لە ئێران ئاسەوارێکی ڕاستەوخۆیان بەسەر دۆخی ژنان ھەبوو، بۆ ئاگاداری لە دۆخی ژنان لە ئێران پێش شۆڕشی ١٣٥٧ و پاشان تاوتوێ بکرێ.
شاکانی پەھلەوی لە ساڵانی ١٩٢٥ تا ١٩٧٩ حاکمی ئێران بوون و گۆڕانکاریەکی زۆریان لەبواری مافی ژنان ئەنجام دا، یەکێک لەو گۆڕانکارانە کە لەلایەن ڕەزاشا کردرا لابردنی رووپۆش بوو کە بە بڕیارێکی تایبەتی لە ساڵی ١٩٣٦ دەرکرا، ڕەوتی دەستێوەردانی ژنان لە کۆمەڵگا زۆر بوو و ژنان بە شێوەیەکی بەربڵاو لە بواری ئابووری، فێرکاری و ڕاھێنان و ھێزی کار بەشداریان بوو، ئاستی خوێندەواری باش بوو، ڕەزاشا بە رێکخراوە ڕاھێنەرەکانی ڕاگەیاند بە تایبەت زانکۆکان کە دەبێ نێونووسی لە کچان بکرێ، لە دەورانی مەحەممەدڕەزا شا زۆر گۆڕانکاری دیکە سەبارەت بە مافی ژنان ئەنجام درا بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٦٣ پەسندکرا کە ژنان مافی ئەوەیان ھەیە و دەتوانن ڕای بدەن و ماوەیەک دوای ئەو بڕیارە ھەوەڵین پاڕێزەرانی ژن لە مەجلیسی شۆڕای نەتەوەیی لە ھەڵبژاردەکانی سەرانسەری ڕایان ھێناوە و توانیان بچنە مەجلیسەوە و وەکوو دادوەر و وەزیر لە دەفتەری ھەڵبژاردن بن، نموونەیەکی تر کە دۆخی ژنانی ئەوکات بەرەو باشی برد یاسایەک بوو کە لە نێو یاسای مەدەنی جێبەجێ کرابوو کە بۆ لایەنگری کردن لە ھاوسەران، منداڵان و ژنانی تەڵاق دراو داڕێژرابوو و ئامانجی ئەو یاسایە بۆ چوونەسەرێ پلەی بەرامبەری ژن و پیاو لە نێو کۆمەڵگا بوو، لە کۆتایی دەورانی پەھلەوی ھەروەھا یاسای لایەنگری بنەماڵە لە ساڵی ١٣٥٤ پەسندکرا کە ئەرکی ئەوە بوو سەبارەت بە تەڵاق بەجگای ڕاگەیاندی تەڵاقی ناڕوونی شەرعی ئیسلام کە دەڵێت” ئەمن تۆ تەڵاق دەدەم” بۆ دادگا بڕوات ئێزن بە ھاوسەرەکی دەدا تەڵاق دەست پێ بکا و ئێزنی ھاوسەری ئەوەڵ بۆ مێرد بۆ ئەوەیکە داخوازی ژنی دووھەم بێ، سەرپەرشتی منداڵ پێش ئەوەی بە بابی بدرێ بکەوێتە بەر دادگاکانی لایەنگری لە بنەماڵە، تەمەنی ھاوسەرگیری کچان لە ١٣ بە ١٥ ساڵ و ١٨ ساڵ گەیشت دروست پێش شۆڕشی ١٣٥٧، ٥١٠٠ ژن ڵە پۆستی گەورەی بەڕێوەبەری لە سەرانسەری وڵات، ٢٢ ژن لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، ٥ ژن شارەدار و ٣٣ کاری راھێنانی بەرزی ئێران لە سەر ژنان بوو و ھەروەھا دوو ژن بە ناوەکانی فەڕخڕو پارسا و مەھناز ئەفخەمی لە پۆستی وەزارت خزمەتیان دەکرد ھەروەھا ژنانێکی زۆر لە نێو گرووپە سیاسێکان چالاکیان دەکرد کە ناسراوترینیان ئەشرەفی دێھقان بوو. بەسەر ھەڵدانی شۆڕشی ١٣٥٧ دەورانێکی نوێ پۆ ژنان لە ئێران دەستی پێکرد، دەورانێک کە زۆربەی پەسندکراوانێک کە بۆ ژنان دیاری کرابوو لە دەورانی پەھلەوی خەتی سووری بەسەردا کێشرا ھەرچەند ژنانێکی زۆر کە ئاستی خوێندەواریان لە سەرێ بوو و لە شۆڕشی ١٣٥٧ بەشداریان کرد بەڵام ڕێبەرایەتی خومەینی بابەتی نەسازاوی بۆ،ژنان بەدواوە بوو لە ڕاستی دا لە دەورانی پاش شۆڕش ژنان لە گەڵ گرفتی سیاسی زۆر سەبارەت بە بەرامبەری لەگەڵ پیاوان بەڕەوڕوو بوون، بۆ نموونە لە ساڵی ١٨٩١ حیجاب بۆ ژنان بوو بە زۆرەملێی و بەرھەمی کەلوپەلی جوانکاری ژنان حەرام و قەدەغە کرا و جەوازی دروست کردنیان پووچەڵ کرا و سزای زۆر قورس لە لایەن پۆلیسی ئەخلاق بۆ لابردنی سووراوی لێو بە تیغ بەکاربردرا، دادیاری بۆ ژنان قەدەغەکرا و مافی بریکاریان لێ وەرگیرا و ھەر لە سەردەمای ھاتنەسەر کاری دەوڵەتی ئیسلامی ئێران,
