گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌رسێک و شکستی پرۆژه‌ی پان ئه‌مه‌ریکا.

بەڵێن اسماعیل
شکستی سیاسه‌تی ئه‌نتی ئیسلامی ئه‌مریکی له ناوچه‌که و جیهاندا.
ئه‌مه یانی ئه‌و جۆره له مامه‌له‌ی ئه‌مه‌ریکی له‌ته‌ک ئیسلامییه‌کان؛ که به دیوێک ئه‌مه‌ریکا وه‌ک سیکولاریست و مه‌ده‌نی و دژی ئیسلامی سیاسی خۆی ده‌نوواند، هه‌تا گورزی سه‌ربازی لێده‌وه‌شاندن، وه به دیوه‌که‌ی تردا هاوکاری ئیسلامییه‌کانی ده‌کرد ( واته پراگماتیسمی بۆرژوازی )، ئه‌مرۆکه ئه‌م سیاسه‌ته شکستی خوارد.
پووچی مۆدیلی سیکولاریست و فکری ئه‌تیستی بۆرژوازی و هه‌ره‌سی پرۆژه‌که‌ی که له ڕوی سیاسیه‌وه / سه‌رخانه‌وه به ( دیموکراتیه‌تی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ) ناسراوه؛ که پرۆژه‌ێکی کۆنسه‌رڤاتیڤی کۆنه‌په‌رسته، و له ژێرخاندا سه‌رمایه‌داری دڕنده‌ی لیبڕالیسمی نوێیه. نموونه‌ی ئه‌و مۆدێله که له ئه‌فگانستان، ئێراق، لیبیا و ڕۆژئاوای سوریا ده‌بینرێ، ئه‌مڕۆکه هه‌ره‌س ده‌هێنێ.
بۆرژوازه‌کان باس له جیایی دین له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن به‌ڵام کۆمه‌ڵگایان پڕ کردووه له: ئه‌حزابی ئیسلامی، کۆمه‌ڵه و جه‌معیاتی ئیسلامی، میدیای ئیسلامی، ده‌ستوریان پڕه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، خوێندن و زانکۆیان پڕ له وانه‌ی ئیسلامی سیاسی، هانی سۆفی و سه‌له‌فی ده‌ده‌ن گه‌شه‌و ته‌شه‌نه بکه‌ن و،، هیتد، ئا به‌مه ده‌ڵێن سیکولاریسم و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. له ڕاستیدا ئه‌مه ده‌قاوده‌ق ( کۆماری ئیسلامی ) یه که له خودی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکای کۆنه‌په‌رستیش مۆدێلیه‌تی، ئه‌مه کۆنسه‌رڤاتیڤه.
لێره‌وه له به‌رئه‌نجامی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، له کورتماوه‌دا، بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کان له ناوچه‌که و جیهاندا چالاک ده‌بن و نفوز په‌یدا ده‌که‌ن.
چاره‌نووسی وجودی ئه‌مه‌ریکا له سوریا، ئێراق و که‌نداوی عه‌ره‌بی له ژێر پرسیاردایه و هه‌ڵهاتنی لایه‌نگرانی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که‌دا ته‌نها مه‌سه‌له‌ی کاته.
ئه‌م شکسته‌ی ئه‌مه‌ریکا ئازایه‌تی و زیره‌کی ئیسلامیه‌کان نییه، به‌ڵکه ئه‌مه ئه‌نجامی ئاوابوونی ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریکایه به هۆی قه‌یرانی ناوخۆیی و پاشه‌کشه‌ی له به‌رامبه‌ر بلۆکی روسیا و چیندا. وه به‌هۆی لاوازی سۆسیالیسته‌کان ئه‌وه ئیسلامیه‌کانن که ئه‌مڕۆکه به‌ری دۆڕانی ئه‌مه‌ریکا بۆ خۆیان ده‌چنه‌وه.
ده‌رسێک له‌و ڕوداوانه ئه‌وه‌یه که خه‌بات دژی ئیسلامی سیاسی به خۆهه‌ڵواسین به سیاسه‌تی ئیمپریالیسمی کۆنه‌په‌رسته‌وه نادروسته و ئه‌نجامه‌که‌ی شکسته. خه‌باتی ڕاسته‌قینه دژی ئیسلامی سیاسی و سه‌رمایه‌داری کۆنه‌په‌رست به بیروباوه‌ڕی سۆسیالیستی ده‌کرێ نه‌ک به فکری پرۆغه‌ربی سه‌رمایه‌داری و فکری بێ ناوه‌ڕۆکی سیکولاریستی بۆرژوازی.