بەیاننامەی یەکێتی لاوانی کوردستان لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا
پیرۆز بێت ٦/۱ ڕۆژی جیهانی منداڵان لە منداڵانی جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی ٦/١ ڕۆژی وە بیرهێنانەوە و بە دواداچوونی بارودۆخی منداڵانە
بارودۆخی منداڵان لە کودستان بەرەو ئایندەیەکی نادیار و نا تەندرووست هەنگاو دەنێت و حکومەتی هەرێم پلانێکی جدی و جێگای ئومێدی بۆ داهاتوو نیە. ئەم بێ پلانیەش وایکردووە کە منداڵان لە باودۆخێکی نا تەندرووست بژین وا دەکات مافەکانیان پێشێل بکرێت،بەهۆی جەنگە یەک لە دواییەکەکان.قەیرانە دروستکراوەکان بەرەو بە تایبەت کردنی کەرتە گشتیەکان لە ناو ئەم هەموو جەنجاڵی ژیان،تێکچوونی باری کۆمەڵایەتی گشتی کاریگەری تەواویی لە سەر پەروەردەیی منداڵ و داروخانی هەموو سێکتەرەکانی ژیانی داهاتووی ووڵات دەبێت،پێویستە لەسەر حکومەتی هەرێم و داموو دەزگا پەیوەندیدارەکان بەجدی ئاوڕ لە ژیان و گوزەرانی منداڵان بدەنەوە کە لە کوردستان منداڵانی هەژار دەبێت لە شاشەی تیڤەکانەوە جیهانە خەیاڵیەکەی خۆیان ببینن بێ بەشن لە هەموو خەون و پیڕۆزییەکانی خۆیان ئاوات و خۆزگەیان شوێنکی پشودان و پارکی گشتیە لە شار‌و شارۆچکەکان ئاستی ڕۆشنگەری و بایەخدان بە جۆرێک دابەزیوە بەو هۆیەوە داموودەزگا پەیوەندیدارەکانیش ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگا وەک خۆی ناناسن و فەرامۆشیان کردوون .
ڕۆژی جیهانی منداڵان له ووڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان به جیاوازی یاد ده‌كرێته‌وه،له‌لایه‌ن هه‌ندێك ووڵاته‌وه هه‌ر له ڕۆژی25ی نۆڤمبه‌ره‌وه و به پێی بڕیاری كۆنفڕانسی ساڵی 1924ی”جنێف”،كه له ژێر ناوی كۆنفڕانسی جیهانی بۆ”خۆشگوزه‌رانی “ی منداڵان به به‌شداری نوێنه‌رانی 54 وڵات به‌ڕێوه‌چوو و به كۆی ده‌نگ به‌یاننامه‌یه‌كیان تاوتوێكرد‌و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی وه‌ك( پێداویستییه سروشتییه‌كانی منداڵان،ڕزگار بوونی منداڵان له چنگ هه‌ژاری،پشتگیری له منداڵانی كار، پێداچونه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ به‌سه‌ر شێوازه‌كانی بارهێنان و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه په‌یوه‌ست له‌گه‌ڵ پاداشت و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ منداڵان له سه‌رتاسه‌ری جیهان پێداگری كرابوو) ،مافه‌كانی منداڵانی تێدا به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرا و له‌ساڵی 1954دا ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای له سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی جیهان كرد ڕۆژێك ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ڕۆژی منداڵان، زۆرێك له ووڵاتانی جیهان و یه‌كێتی سۆڤێتی جاران(1ـ 6) یان ده‌ستنیشانكرد بۆ ئه‌و یاده و له هیند ستان 5ی نیسان و له ژاپۆن 4ی تشرینی دووه‌م ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه .
ڕێکەوتننامەیە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هاتۆتە بواری جێ بەجێکردن لە بەرواری ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩، لە ٥٤ بەند پێکهاتووە.
ئێمە لە یەکێتی لاوانی کوردستان لەم ڕۆژەدا وێڕای پیرۆزبایی لە هەموو منداڵانی جیهان و کوردستان جەخت دەکەینەوە لە سەرمافە ڕەواکانی منداڵان بەرزوو پیرۆز بێت ٦/۱ ڕۆژی جیهانی منداڵان
یەکێتی لاوانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
٢٠٢١/٦/١![]()
![]()

