ژن و به ربه سته کانی

0

نوو سه ر:ونوشه کریم زاده

رۆژ نییه هەواڵی خۆکوشتن و خۆسوتاندنی” ژنێک” ” کچێک” “دایکێک” یان “خوشکێک” له ڕۆژهەڵاتی کوردوستانەوه نەبیسین و ڕۆژ نییه له پارچەیەکی ئەم نیشتمانەماندا ژنێک له لایەن مێردو کەس وکارییەوه به بیانووی ڕسوایی و “پاراستنی ناموس” نه کوژرێ! ژن کوژی بووەته به شێک له ژیانمان و بە داخەوە دوروشمی ” ژن له کوردوستان زیاتر له هه مو شوێنێکی دونیا ڕیزی لێ گیراوه ” تەنیا لە قاڵبدا دەوترێ و ئەمە بەس دروشمە و ژن کوژی بووەته به شێک له کولتوری کۆمەڵگا و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ئەم کولتوره بۆگه‌نه زیاترگەشە دەکات و پەرەدەسێنێت و که س نییه چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە .کۆمەڵگای شارستانیەتی مرددوه و ژنان له جیاتی بەرخۆدان و به رزکردنەوەی دەنگیان هەر خۆسوتاندن و خۆکوشتنیان وەکوو تەنیا ڕێگا بۆ چارەسەر کردنی خەم و دەرد و چەوساندنەوەکانیان دۆزیوەتەوه ، به داخەوه سەرەڕای ژێر چەپۆک بوونیان لە لایەن بنه‌ماڵەکەیانەوە هیج پشتگیریەکی کۆمەڵایەتیشیان نیە و له باری دەروونی و ڕۆحیەوە دەکەونە ژێر فشار و ڕووخانێکی قورسەوە و چونکە هیچ کەسیش نیە چاودێریان بکات پناه دەبەنە بەرخۆکوشتن و خۆسوتاندن .

 هیچ ئاگایان لەم سەری دەردەکەیان نیە کە تووشی چ دەرد و ئازارێک دەبن ئەگەر زیندوو بمێنن و ،شایەد گەلێ جار ئەوەش نەکەن بەڵام ئەوە ندە خۆ خۆری دەکەن و لە ناخیاندا ئەم دەرد و پەژارانە پەنگ دەخواتەوە که لە دواروژدا هەمووی ده بێتە نەخۆشین و دەرد و ئازار لە ناخیاندا و تووشی خه موکی دەبن و هه تا هه تایە ده بێ گیرۆدەی بن و بۆیان چارەسەر نەکرێت . بە داخەوە دەردێکی سەرووتر لە هەموو دەردان ئەمەیە کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا له کێشەی ژن وەکوو ئامرازێک کەڵک وەردەگرن و هەموو حکوومەتێک بەس هەوڵی ئەوە دەدات کە لەو پوتانسیەلە سود وەرگرێت و بڵێت : ئێمە لایەنگری ژن و مافەکانی ژنان وەکوو هەموو مرۆڤێک هەین به لام لە شێوەی ڕاستەقینەیدا هەرگیز ڕێگا به ژنان نادات بگەنە پلە و پایەی حکوومی و ئاستی سه رکردایەتی .

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیش :هەر وەکوو چۆن پیاو مەزنی زاڵه به سه ژناندا ئەوانیش بە هەر شێوەک بتوانن ڕێگری لە سەرکەوتنەکانی ژنان دەکەن و هەر تاوە بە بۆنەیەکەوە ڕێگا به به شداری ژنان نادەن. هەموو دەزانین له کوردوستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی بەربەستەکانی کۆماری ئیسلامی و بیانوە ئیسلامیەکانیانەوە مه جالێکی وا بۆ چالاکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی نییه بەڵام له باشوور ئەو دەرفەته هەیە ، بەڵام سەرەڕای ئەوە ، به داخه وه روژ نییه هه والی خۆکوژی ئافرەتان بڵاو نەبێتەوە و حکوومەت و کۆمەڵگاش ، هیچیان بڕوایان به یکسانی ژن و پراکتیزه کردنی نیە . با لە خۆمان و بنه ماڵەکانی خۆمانەوه دەستی پێ بکەین ، هه رکاتێک ڕێمان بە خۆمان نەدا که ژنەکانمان بە نامووسی خۆمان بزانین و بیر و باوەڕمان ئەمە بێت کە ” ژن” ، “دایک” و “خۆشکمان” بە ویست و حەزی خۆیان بژین و هەڵس و کەوت بکەن و هاوڕێ و هاودەم و هاوسەری خۆیان بۆ خۆیان دەستنیشان بکەن و هەڵبژێرن ، و پلان بۆ داهاتووی خۆیان دابڕێژن و هەرکاتێک کۆتاییمان به توندوتیژی به رانبه ر به هاوسەر، دایک و خۆشکمان هێنا ، هەرکاتێک گۆڕەپانی سیاسەتمان بۆ بەشداری کردنی ژنەکانمان ئاوەڵا کرد و خۆمان له کولتوری پیاو مەزنی ڕزگار کرد ئەوکاتە ده توانین بڵێین بەڵێ کۆمەڵگای ئیمه کۆمەڵگایەکی یکسانخۆازە .خۆزگه هەموو کەس له سەر ئەم دروشمە سوور ببوایەتن که ” به ئازادی ژن کۆمەڵگاش به ئازادی ده گات” و تا ژنان کە نیوەی کۆمەڵگان ئازادی تەواو و بێ هیچ بەربەستێک بە دەست نەهێنن ئەو کۆمەڵگایە نە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکە و نە هیچ لە ئازادی تێ گەیشتوە .

ئەگەر هەر کەسێک له ئاستی خۆیەوه به گوێرەی توانای خۆی هەوڵی بدابایە که ژن له تەنگ و چەڵەمەکانی کۆمەڵگا و ئەو کوت و زنجیرەی که داب و نەریت ودین وئائیین و ئایدیۆلۆژی بۆی ساز کردووه رزگار بکات ، کۆمەڵگایەکی دیموکرات و یەسانی خوازمان پێک دەهێنا . بە هیوای ئازادی تاکەکان و کۆمەڵگا ، بە هیوای یەکسانی هەموو مرۆڤەکان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.