پێویستەهەنگاوەکانی چاکسازی جێ به جێی بكه ن بۆ ئه وه ی كۆمه ڵگا له وه زیاتر وێران نه بێت
تاڤگە ابراهیم
چه ند شتێك كۆمه ڵگا ڕزگارده كات له و بێ ئومێدی و سه ر لێشیواوی یه ی ئێیستا كه تیایدا ده ژی . هه موو له ناو به لەمێكن ژێره كه ی كونه ئەگه ر تا زووه چاك نه كرێت ژێر ئاو ده كه وێت .
پێویسته ده سه ڵاتداران ناچار بكرێن داهاتی بۆ ته رخان بكه ن و هەنگاوەکانی چاکسازی جێ به جێی بكه ن بۆ ئه وه ی كۆمه ڵگا له وه زیاتر وێران نه بێت و ڕزگاریان بێیت له و سه رگه ردانی یە.ئەو بیرو كردارانه ی كه ده بێته هۆكاری تێكچونی شیرازه ی كۆمه ڵگا ،ئێمه نابێت ته نیا ڕه خنه له ئینسانه كانی ناو كۆمه ڵگا بگرین به ڵكو تا ئه و حكومه ته ماوه و خۆی به ده سه ڵاتدار ده زانێت ده بێت ئه ركی خۆشی به جێ بهێنێت له به رامبه ر دابین كردنی ژیان و په روەرده كردن و پێیشكه وتنی كۆمه ڵگادا.
بە بۆچوونی من پێویستە کار لە سەر ئەمانە بکرێت هەرچی زووترە لەپێناوی چارەسەرکردنی کێشە وقەیرانەکانی کۆمەڵگای کوردستاندا:
١-پێیش هه ر شتێك پێویسته به پێی پێیداویستی یه كانی ژیانی تاكه كانی ناو خێیزانه كان له بەرا مبه ر كاركردنیاندا موچه كانیان به به رده وامی و بۆ دابین بكرێت .
٢ – ئه وانه ی بێ كارن پێویسته هه لی كاریان بۆ بڕه خسێنن تاكو بتوانن كار بكه ن و هه م به رهه میان هه بێت بۆ وڵات تاخزمه تێكیش بگه یه نن هه م داهاتێكیش له به رامبه ر وه ربگرن كه ژیانێكی شایسته پێی بژین وه تاكو كاریشیان ده ست ده كه وێت پێویسته بێمه ی بێ كاری و زه مانه تی ته ندروستیان بۆ دابین بكه ن په پێی پێویستی یه كانی ژیانیان .
٣ – ئه وكه سانه ی نه خۆشن و ناتوانن كار بكه ن پێویسته مانگانه داهاتێكیان پێ بدرێیت وه ك هه ر هاوڵاتی یه كی ئاسایی ناو كۆمه ڵگا كه پێی بژین نه وه كو ناچار بكرێن له تیڤی یه كان و سه ر شه قامه كاندا بگرین و ڤیدیۆو وێنه یان بگیرێت و دڵشكاو تر بكرێن بۆ ئه وه ی سه رمایه دارو نیمچه پاره داره كان خێیرو سه ده قه یه كیان پێ بكه ن كه هه مان قوتی خۆیانه ناڕاسته خۆ پێیان ده درێته وه .
٤- ئه ركی ده سه ڵاتدارانه كه یاسایه كی مه ده نیانه و مرۆڤانه ویه كسان له ته واوی كوردستاندا جێگیر بكه ن له و یاسایانه دا كه س نه توانێت مافی كه س پێشێل بكات مافی هه مو كه س به ژن و منداڵ و پیاوه وه پارێیزراو بێیت .
٥ – ئه م یاسایانه ی دایده نێن له قوتابخانه ی خوێندنی سه ره تایی تا زانكۆكان پێویسته بكرێته وا نه و بخوێندرێت و به كردار هه مو كه سێكی ئه م كۆمه ڵگایه جێ به جێی بكات .
٦– پێویسته هه موو منداڵێك به كچ و كوڕه وه به بێ هیچ جیاوازی یه ك تا پۆلی شه شی ئاماده یی بخوێنێت به زۆر بخوێنێت ،ئه گینا دایك و باوكی ڕوبه ڕوی سزای یاسایی بكرێنه وه .به م جۆره هه موو كۆمه ڵگا خوێنده وار ده بێت .
٧-ئه و كه سانه ی كه به و وانانه ڕا نه گه یشتوون بخوێنن و گه وره ساڵن یان خوێنده واریان نیه پێویسته ئاسانكاریان بۆ بكرێت تا به هه ڵه به یاساكان نه گه ن . قوتابخانه یه كیان بۆ بكه نه وه به خۆڕایی وه ك وانه به جوانی و په روه رده یی یانه تێیان بگه یه نن ئه وانه ی خوینده واریان هه یه به خویندنه وه و نوسین و شی كردنه وه فێیریان بكه ن . ئه وانه ی خوینده واریان نی یه هه م فێیری خوێنده واریان بكه ن هه میش به گفتو گۆو پێ وتن و وێنه كێشان جۆره ها ڕێگا په ر وه رده یان بكه نه وه و به زۆریش بێیت ده بێیت ئاوا په روه رده بكرێنه وه ئه وانه ی ناتوانن بچنه قوتابخانه یان بچن له ماڵه وه فێیریان بكه ن یان پاسیان بۆ هاتو چوو كردن بۆ دابین بكه ن .
٨- ئه ركی ده سه ڵاته ئه و یاسایانه ی كه دادیده نێت سه ربه خۆو دور له بڕیاری حزبه كان و ئاینه كان بێت . ده بێێت ته نیا یاسایه كی په روه رده یی یانه و ئینسانی یانه و مه ده نی یانه و به ڕۆشه نبیر كردنی كۆمه ڵگا بێێیت بۆ ئه وه ی كۆمه ڵگا ژیانێكی ئازادو یه كسان و ته ندروستیانه و مرۆڤانه بژیت . ٩- پێویسته یه كه م هه نگاو ده سه ڵات وانه یه كی كۆمه ڵایه تی دابنێت كه باس له یاسای یه كسانی نێیوان ژنان و پیاوان بكات و به شێیوه یه كی مرۆڤانه و ته ندوروستانه فێیریان بكات كه چۆن له ژیاندا هاوسه ری ژیانیان هه ڵبژێیرن.
١٠-وانه یه كی په روه رده یی یانه دابنێین بۆ هه مو دایكان وباوكان تا فێیر ببن چۆن منداڵه كانیان پەروه رده بكه ن و هه ڵسو كه وتیان له گه ڵدا بكه ن تا هه م خۆیان ببنه دایك و باوكێكی سه ركه وتوهه م دواڕۆژی منداڵه كانیان جوان وسود به خش بێیت بۆ منداڵه كانیان و بۆ كۆمه ڵگا.
١١- وانه یه ك دابندرێت تایبه ت بێت به فێیركردنی ئه نجام نه دانی توندی و تیژی له به رامبه ر منداڵان ژنان و پیاوان و تا ئاژه ڵان و سروشت . وه یاسای سزا دابنێن بۆئه و كه سانه ی هه رجۆره توندی و تیژی یه ك ئه نجام ده ده ن وه زیانه كانی توندی و تیژی به شێوه یه كی زانستیانه له تاكه كانی كۆمه ڵگا بگه یه ندرێت .
١٢-له م یاسایانه دا پێیویسته وانه یه ك له باره ی چۆنێتی پاراستنی ژینگه و سوده كانی پاراستنی ژینگه و زیانه كانی نه پاراستنی ژینگه. فێری هه ر تاكێكی كۆمه ڵگا بكرێت به بێ جیاوازی ته مه ن وه ده بێت له ده سه ڵاته وه تا هاوڵاتی یه كی ئاسایی په یڕه وی پاراستنی ژینگه بكات ئه گینا سزای بۆببڕدرێتەوه.
١٣-پێویسته یاسایه كی ته ندروست دابنرێت بۆ پاراستنی مافی ئاژه ڵان هه موو كه سیكیش ئاشنا بكرێت به و یاسایه ئه وه ی توندی و تیژی له به رانبه ر ئاژه ڵان ئه نجام بدات ڕوو به ڕووی یاسایه كی عادیلانه بكرێته وه .
١٤- پێویسته هه موو ئه و یاسایانه ی كه ده سه ڵاتداران ده بێیت دایبنێن له سه ر بنه مایه كی یه مرۆڤانه و زانستیانه بێت وه به زۆر فێیر تاكی كۆمه ڵگا بكرێت به كردار په یڕه وی بكه ن پێچه وانه كه ی به پێی تاوانه كه ی سزا خۆی وه ربگرێت .
١٥- به بیرو بۆچونی خۆم ئه م كۆمه ڵگایه ی ئێمه كه خه ریكه له هه موو ڕوویه كه وه له نێو بچێیت به م مه رجانه ی كه نوسیوم دروست ده بێیته وه به كۆمه ڵگایه كی ئه قڵ مه ندو ته ندروست وسه رده میانه و مرۆڤانه ئه گینا ده بێیت ێگایه كی تر بدۆزینه وه بۆڕزگار بونی له م هه موو قه یرانه و ڕۆژانه كاره ساتی جه رگبڕترو زیاتر به چاومان ببینین و به بێ ده سه ڵاتانه ته نیا خه می پێیوه بخۆین بەخە میش هیچ ناگۆڕێت .
٢٢/٤/٢٠٢١