دەرئەنجامی تێکۆشانی یەکگرتوانەی خەڵکی ناڕازی دژ بە چەوسانەوە:ئەوپۆلیسەی کەبەژنۆکانی ( جۆرج فلۆید)ی ڕەش پێستی خنکاند بە ٣٠ساڵ زیندانی سزا درا لەدادگا
کوشتنی هاوڵاتێکی ڕەش پێست بەناوی ( جۆرج فلۆید)کاتێک پۆلیسێک ئەژنۆکانی دەخاتە سەردەم ناهێڵێت هەناسە بدات، بەوهۆیەوە ئەو هاوڵاتی یە گیان لەدەستدەدات.ئەو ڕووداوە دژە ئینسانییە دەبێتە هۆی هاتنەکایەوەی ناڕەزایەتی لەدژی ئەو کردەوە دژە ئینسانی یەی پۆلیس .بەهۆی بەردەوامی یەکگرتوویی وهاوخەباتی خەڵکی ناڕازیی ئەمریکا و فشاری ڕێکخراوەکان و وخەڵکی ئازادیخوازو بەرگری کار لەمافەکانی مرۆڤەوە دەر ئەنجام تواندرا ئەو تاوانبارە بەسزایی خۆی بگات ودادگایی بکرێت.
ئەو پۆلیسە کە جۆرج فلۆید لەژێر ئەژنۆی دا بۆ ماوەی ٩دەقە مایەوە هاواریکرد ئەخنکێم و ناتوانم هەناسە بدەم و گیانی دەرچوو لە ٢٠/٤/٢٠٢١لە دادگایی باڵای تاوانەکان مینیاپۆلیس بەسزای خۆی گەشت بۆ ٣٠ساڵ بەزیندانی بۆبڕایەوە و ڕەوانەی زیندان کرا.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بۆ هۆی دڵخۆشی خانەوادە وهاوڕێ وخۆشەویستانی جۆرج فلۆید.هەر بەم بۆنەوە (بایدۆن )تێلی کرد بۆ خێزانەکەی وە دەستخۆشی لە دادگا کرد خەڵکێکی زۆر هاتنە سەرشەقامەکان جەژنیان گرت.