ئیدریس دیابی سەرۆک کۆماری چات تیرۆرکرا
بەگوێرەی زانیاری یەکان کە بەماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاندراوە :(پێش هەفتەیەک لەمەوبەر ئیدریس دیابی سەرۆک کۆماری چات تەقەی لێکراوە بریندار کراوە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەوە )،ئەمڕۆش گیانی لەدەست داوە .
هەروەها ڕۆژنامەی لو مۆند فرنسا بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ ٢٠/٤/٢٠٢١ ئیدریس دیابی سەرۆک کۆماری چات ماڵ ئاوایی لەژیان کرد.ئیدریس دیابی سەرۆک کۆماری چات تەمەنی ٦٨ ساڵە،لەساڵی ١٩٩٠ بە شێوەی کودەتا هاتۆتە سەردەسەڵات.
