شانازیە بە مێینەی خۆمەوە دەکەم !
ن. تارا ئەمین سەپان
زۆر بەداخم پەڕلەمان لەھەموو وڵاتانی دونیا بەرزترین بەنرخترین شوێنە وە لەوێوە داوای مافی مرۆڤ دەکرێ بەڵام لەم وڵاتەی ئێمەدا تەنانەت ئەندام پەڕلەمانەکان ڕێز لەیەکتری ناگرن تەنھا بۆتە خۆدەرخستن …
ڕووی دەمم دەکەمە ھەموو کۆمەڵگەی کوردی بە ھەموو حیزبەکانیشەوە کە ئەوانیش بەشێکن لەو کۆمەڵگەیە پرسیار دەکەم ،
ئایا لەو باوەڕەدا نین کە ھەموو کوردوستان بەدەست مێینەو ژنانەوە ببوایە لە پیاوان سەرکەوتوتر دەبوون ؟؟؟
بەبڕوای من سەرکەوتوتر دەبون لە پیاوان ئەگەر لەسەدا سەد سەرکەتونەبونایە ھیچ نەبێ لەسەدا پەنجا سەرکەوتو دەبون لەبەر ئەوەی
ژنان لە پیاوان بەڕەحم ترن
ژنان لەپیاوان بەبەزەیی ترن
ژنان ھیچ کات ناتوانن بەو شێوەی پیاوان زاڵم بن
ژنان ناتوانن بەو شێوەی پیاوان گەندەڵی بکەن
زۆر شتی تر ……
سەروەت و سامانی کوردوستانیان زایە نەدەکرد
جارێکی تر ڕوودەکەمە پیاوان باشە ئەگەر بەوچاوە سەیری ژنان دەکەن کە مرۆڤی دەرەجە دوون !
بۆچی ھەموو ھەوڵێکتان بۆ ئەوەیە چۆن ژن بێنن دڵی ژنێ بەدەست بێنن
بۆچی قبوڵتە ژن شەریکی ژیانت بێ
بۆ قبوڵتە دایکی مناڵەکانت بێت
بۆ قبوڵتە ئافرەت پەروەردەی کردوی
لەسکی ئافرەتێک خوڵقاوی
لەکۆشی ئافرەتێک خۆت حەشارداوە
بە شیری ئافرەتێک گۆش کراوی
ئێستەش ئافرەتێک نازت ھەڵدەگرێ
زۆرشتی تر ….
لەکۆتایدا پەیامێکم بۆ سەرۆکی کوردوستان سەرۆکی حوکمەت بەرپرسی ھەموو حیزبەکان پلانێک دابنێن ھەموو پیاوان بنێرنەوە ماڵەوە ژنان بخەنە شوێنیان تەنھا چوارساڵ با بزانن ژنانی کورد چەندە بەتوانان ،
بەھەمان شیوە ھەموو ڕێخراوەکان کە ئافرەتن وە ھەنوو ئافرەتی کورد بێنە دەنگ .